Contenu principal de l'article

Sarsam Shwani Gazang Othman

Résumé

پوختە


ئەم توێژینەوە لە ڕۆڵی هێزی نەرم لە پەیوەندییەكانی توركیاو هەرێمی كوردستان لە نێوان ساڵانی 2014-2024 دەكۆڵێتەوە،هێزی نەرم وەك چەمكێكی كاریگەر لە داڕشتنی سیایەتی دەرەوە و بەكارهێنانی ئامرازە سەرەكییەكانی لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان وەک دوو دراوسێ و لە ژێر ڕۆشنایی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانیدا دەخرێنە ڕوو، ئەم توێژینەوە باس لە ئامرازەكانی هێزی نەرم و گرنگییەكانیان دەكات لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بەكارهێنانی هێزی نەرم كاریگەری گرنگی هەیە لەسەر دروستكردنی متمانە و بونیادنانی داهاتویەکی باشتر لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەكان، توێژینەوە لەسەر ئەو بابەتە بە ناونیشانی جیاواز كراوە بەڵام بە هۆكاری كاریگەری فاكتەری كات و هاتنە ئارای بابەتی نوێ لەپەیوەندییەكان بەردەوام گۆرانكاری بەسەر ڕادەی كاریگەری هێزی نەرم و ئامرازە بەكارهاتووەكاندا دێت. هەر بۆیە توێژینەوە لە هێزی نەرم لەو بوارە بە شێوە بەردەوام پێویستە بۆ دەستنیشانكردنی هۆکار و گۆڕاوەکان کە بەشدارن لە گۆڕینی بەکارهێنانی ئامرازەکانی هێزی نەرم  لە سیاسەتی دەرەوەی لایەنەكان لە پەیوەندییەكانیان بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرژەوەندییەكانیا هەوڵیكی گرنگە، لەم توێژینەوە هەڵسەنگاندنێكی وردی ئەو میكانیزمانە دەخرێتە بەردەست لە پەیوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان لەو ماوە دیاریكراوە، بۆ ئەم مەبەستەش باس لە چەندین ئامرازی جۆراوجۆر دەكەین کە لە ئامرازەكانی هێزی نەرم  لەم پەیوەندییە.


کلیلە وشەکان: هەرێمی كوردستان، هێزی نەرم، توركیا، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان.

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

Shwani , S., & Othman, G. (2026). ڕوڵی هێزی نەرم لە پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا لە (2014-2024). Mitanni Journal for Humanities and Social Sciences, 7(1). https://doi.org/10.25156/ptjhss.v7n1y2026.pp29-47