محتوى المقالة الرئيسي

تاڤگە حەمکۆ عبدالله پ.ى.د. فەرەیدون عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵا

الملخص





پوختە


ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکى مێژووییە سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری ئافرەتانى پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانى تایبەت بە لایەنى ئابوورى و کۆمەڵایەتى لە پەرلەمانى کوردستان لە هەردوو خولى یەکەم 1999 - 2005 و خولى دووەم 2005 – 2009ى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا، چونکە ئەزمونى پەرلەمانى ئەزمونێکى نوێ بووە لە کوردستان و بۆ ئێمەش گرنگە لەم ئەزمونە نوێیەدا ڕۆڵی ئافرەتان هەڵبسەنگێنین و بزانین تا چ ئاستێک بەشدار بوونە لەو پرۆسە نوێیە.






 


لەم توێژینەوەیەدا چەندین گفتوگۆ و پێداگری و ڕا و سەرنج و پڕۆژە یاسای ئافرەتانى پەرلەمانتارانمان خستۆتە بەر دید و تێبینی و شیکردنەوەى خۆشمان هەبووە بۆ هەر دانیشتن و پڕۆژە یاسایەک. ئەوەی تێبینی دەکرێ لە هەندێ بابەتى گرنگدا ئافرەتانى پەرلەمانتار ڕۆڵ و کاریگەری زۆریان هەبووە و بەتوندی هاتوونەتە ناو گفتوگۆکان، بەڵام لە هەندێ حاڵەتیشدا ئافرەتانى پەرلەمانتار بەشدارى گفتوگۆکانیان نەکردوە و بێدەنگیان هەڵبژاردوە. کۆی ئەم بەشداری و گفتوگۆ و پڕۆژە یاسایانە لە هەردوو خولى هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا دواتر کاریگەری خۆیان هەبووە لەسەر بڕیارەکان و یاساکان و لەناو کۆمەڵگەشدا ڕەنگدانەوەى هەبووە.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

عبدالله ت. ح. ., & عەبدوڵڵا پ. ف. ع. ع. (2023). ڕۆڵى ئافرەتانى پەرلەمانتار لە تاوتوێکردنى بابەتە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکان لە دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان 1992 - 2009. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(1), 371–383. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp371-383

المؤلفات المشابهة

<< < 2 3 4 5 6 7 8 9 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.