Hauptsächlicher Artikelinhalt

هاوکار سمایل عالی

Abstract





لەگەڵ دەركەوتن و سەرهەڵدانی چەمكی سەروەری لە هزری سیاسی ڕۆژئاوادا، ئارگومێنت و ڕاجیایی زۆری دەربارەی هەبووە، بەتایبەت لە سەرچاوەكەی، تەنانەت هەندێكجار لە هزری سیاسی ئیسلامیشدا، ئەویش بەهۆی پێگەی ئەو بابەتە لە هەردوو ڕوانگەكەدا، كە بۆتە جێی بایەخی بیرمەندان و زانایان و مشتومڕی زۆر دەربارەی هەبووە، لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە تیۆر و ڕوانگە جیاوازەكان بخرێنە ڕوو بەپێی بەرەوپێشچوونی قۆناغە مێژووییەکانی ئەم چەمكە، بەهۆی ئەو ململانێ هزرییەی باڵی كێشا بوو بەسەر ئەوڕوپادا، كە گوزارشت بوو لە چارەسەركردن و یەكلایی كردنەوەی ململانێی نێوان پاشاكان لەلایەک و لەگەڵ پیاوانی ئایینیش لەلایەکی ترەوە هەبوو. هەرچی حاكمیەتە لە ئیسلامدا، بەشێوەیەكی گشتی چەمكێكی تەواو جیاوازە ئەگەر بەراورد بكرێ‌ بە هزری سیاسی ڕۆژئاوا، پایە و بنچینەكەی بۆ دەقەكانی حوكمە شەرعییەكان دەگەڕێتەوە، لەگەڵ دیاریكردنی ڕۆڵ و پێگەی تاك لەو سیستەمەی كە لەسەر ئەو بنەمایە دادەمەزرێ‌، لە ڕووی مێژوی بەكارهێنان و سەرهەڵدانی حاكمیەت، چەمكێكی نوێیە، بەڵام ڕەگوڕیشە و ماناكەی كۆنترە، جگە لەمانە، لێرەدا هەولِ دەدرێ‌ بەراوردی نێوان ئەو دوو ڕوانگە جیاوازە بكرێ‌ بۆ چەمكی سەروەری.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

عالی ه. س. (2023). چەمکی سەروەری لەنێوان هزری سیاسی ڕۆژئاوا و ئیسلامیدا – توێژینەوەیەکی بەراوردکاری. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(1), 174–182. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp174-182

Ähnliche Artikel

<< < 2 3 4 5 6 7 8 9 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.