کاریگەری موزیک لەسەر توانستی بیرکاری منداڵان
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
ئەم توێژینەوەیە لەسەر منداڵانی تەمەن ١١ ساڵیدا ئەنجامدراوە، دەربارەی ئاستی زانستی ئەو منداڵانەی كە بۆ ماوەی چوار مانگ ڕاهێنانی موزیكیان ئەنجام داوە، لە بەرامبەردا ئەو منداڵانەی كە ڕاهێنانی موزیكیان ئەنجام نەداوە. بۆ ئەم مەبەستەش دوو گروپ دەستنیشان كران (Aو B) لە منداڵانی هاوتەمەن، هەروەها لە هەمان سستمی خوێندن و باری ئابووری و كۆمەڵایەتیدا بوون. میتۆدۆلۆجیای توێژینەوەكە پەیوەستە بە رێبازی ئەزموونگەری، لە نێوان گروپی تاقیكاری و گروپی كۆنترۆل، بە مەبەستی پێوانی گۆڕاوی كاریگەری راهێنانی موزیك لەسەر گۆڕاوی ئاستی توانستی منداڵان لە بابەتی بیركاریدا. كۆمەڵگەی توێژینەوەكە بریتیە لە قوتابیانی قوتابخانەی ئیشقی سەرەتایی ناحكومی لە شاری هەولێر. سامپڵی توێژینەوەكە لە پۆلەكانی پێنجەمدا دەستنیشانكران. هەردوو گروپەكە لە بابەتی زانستی (بیركاری) تاقیكردنەوەی تێرمی یەكەمی قوتابخانەیان پێكرا وەكو تێستی پێشینە (Pre Test)، دوای تەواوبوونی چوار مانگ لە راهێنانەكە دووبارە تاقیكردنەوەی تێرمی دووەمی قوتابخانە وەكو تێستی دواییان (Post Test) پێكرا. لە دەرئەنجامی توێژینەوەكە بۆمان دەركەوت كە گروپی ڕاهێندراو (A) كۆنمرەكانیان بەرزتر بوون لە گروپی كۆنتڕۆڵكراودا(B).
Downloads
Artikel-Details
Zitationsvorschlag
Dieses Werk steht unter der Lizenz Creative Commons Namensnennung - Nicht-kommerziell - Keine Bearbeitungen 4.0 International.