ئاڵنگارییەکانی شوناسى كلتورى تاكى كورد لە ميدياى نوێ‌دا
Contenido principal del artículo
Resumen
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی گرنگترین ئەو ئاڵنگارییانەیە کە رووبەڕووی شوناسی کلتوری تاکی کورد دەبێتەوە لە میدیای نوێ‌دا، گرنگی توێژینەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ كاریگه‌رییه‌كانى شوناس له‌سه‌ر تاك و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له رووى په‌یوه‌ستبوون به گه‌ل و نیشتیمانه‌وه، وه به‌هێزكردنى ئه‌م لایه‌نانه له رێگه‌ى په‌ره‌پێدانى کلتورییه‌وه، ده‌بێتە مایه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه له رێگه‌ى پاراستن و به‌رز ڕاگرتنى شوناس و کلتوری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، فه‌رامۆشكردن و بێ ئاگابوون له كاریگه‌رییه نه‌رێنیه‌كانى میدیاى نوێ ئاڵنگارى گه‌وره وترسناكن له‌سه‌ر تاكى كورد و به ده‌ره‌نجام له‌سه‌ر داهاتووى كورد. ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینه‌وه‌یه‌كى وه‌سفییه تیایدا میتۆدى رووپێوى به‌كارهاتووه، كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییه له‌سه‌رجه‌م قوتابیانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر، فۆرمى (240) قوتابی لە هەردووڕەگەزی نێر و مێ له قوتابیانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى كارگێڕى هه‌ولێر و كۆلیژى ته‌كنیكى كارگێڕى هه‌ولێر بە دروستى گه‌ڕاوه‌ته‌وه و وه‌ك نمونه وه‌رگیراون. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی كە توێژەر پێی گەشتووە بریتیە لەوەی کە میدیای نوێ،هەلی کۆمینیکەیشن وکارلێککەری بە تاکەکان داوە، لەگەڵ دروستکردنی كاریگه‌رى كلتوری لەسەریان. شوناسى كلتورى كوردیش هاوشێوەی شوناسەکانی دیکە لە جیهاندا رووبه‌ڕووى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت بۆته‌وه، ئاڵنگاریه كلتورییهكانیش به ترسناكترین ئه‌و ئاڵنگاریانه هه‌ژمار ده‌كرێن كه رووبه‌ڕووى كۆمهڵگەکان ده‌بێته‌وه. لە كۆتایی توێژینەوەكەدا چەندین راسپاردە و پێشنیاز تۆمار کراوە.