Contenido principal del artículo

سەروەر سعداڵلە صاڵح ئازاد عزیز سلیمان

Resumen





كرس و وەن لیوون بە سودوەرگرتن لە ڕێبازی ئەركی هاڵیدای، توانیان ڕێبازێكی نوێ و كاریگەر بە ناوی (ڕێزمانی خوێندنەوەی وێنە)، بهێننە كایەوە. ئەوان بە ئاشكرا بانگەشەی ئەوە دەكەن  وەكو چۆن ڕێزمان یارمەتی خوێنەر دەدات، تاوەكو پەی بە ڕستەی ئاڵۆز ببات، بە هەمان چەشن، ئەم ڕێزمانە رۆڵێكی گرنگی لە تێگەیشتندا هەیە، چونكە ئەم ڕێزمانە ئەو هەموو لایەنە  ئاشكرادەكات، كە لە وێنەدا بەشاراوەیی ماونەتەوە. بەم پێیە سێ جۆر واتایان داهێنا، كە بریتین لە (نواندنەوەیی، كارلێكی، تێكستی) دیاریكرد، كە لە ڕێگەیانەوە لایەنە شاراوەكانی وێنە دەردەخەن و كاریگەریی ئەرێنی لەسەر تێگەیشتن لای بینەر- خوێندكار بەجێدەهێڵن. ئامانج لە نووسینی توێژینەوەكە ئەوەیە، كە هەر سێ پەرتوكی (خوێندنەوەی كوردی- قۆناغی بنەڕەتی)، بازنەی دووەم(چوارەم، پێنجەم، شەشەم)، بەپێی ڕێبازی ناوبراو بخرێنە ژێر شیكاركردن و   لێكۆڵینەوەوە. ئەنجامی توێژینەوەكەش ئەو ڕاستییە دەخاتەڕوو، كە هەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی وێنەی پەرتوكەكان بەپێی هەر سێ واتای (نواندنەوەیی، كارلێكی، تێكستی)، شایانی ڕەخنە و هەڵگری كەموكورتیین و نەیانتوانیوە رۆڵێكی كاراتر لە گواستنەوەی واتادا بە بینەر- خوێندكار بگەیەنن. بەتایبەت لە ڕووی  دابەشكاریی بەشداربووان و كەسایەتییەكانی ناو وێنەكان و بەراوردكردنی وێنەكان بە دەقەكانی پەرتوكەكە، هەروەها گۆشەنیگای كامیرای وێنەكان، هەست بە لاوازی و كەموكورتیی دەكرێت.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

صاڵح س. س. ., & سلیمان ئ. ع. (2023). شیكاری وێنەكانی پەرتوكی (خوێندنەوەی كوردی- قۆناغی بنەڕەتی) بە پێی تێوری ڕێزمانی خوێندنەوەی وێنە- كرس و وەن لیوون. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 4(2), 13–19. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp13-19

Artículos similares

<< < 1 2 3 4 5 6 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.