گێچەڵى ئەلیکترۆنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی بە هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە
Contenido principal del artículo
Resumen
پوختەى توێژینەوەکە:
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینى پەیوەندی نێوان گێچەڵى ئەلیکترۆنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندى بە هۆشیارى خودی، زانینى جیاوازى نێوانیان بەپێى گۆڕاوەکانى ڕەگەز قۆناغى خوێندن و پسپۆڕى خوێندن، توێژەر میتۆدى وەسفی پەیوەندی بەکارهێناوە، کۆمەڵگەى توێژینەوەکەى پێکهاتووە لە خوێندکارانى زانکۆى کۆیە کە ژمارەیان (4318) خوێندکارە، نمونەى توێژینەوە (647) خوێندکارى نێر و مێیە، کە بەشێوەى هەڕەمەکی چینى گونجاو هەڵبژێردراوە، ئەو کەرستانەى کە بەکارهاتووە بریتییە لە پێوانەى (گێچەڵى ئەلیکترۆنى) کە توێژەر خۆى ئامادەى کردووە هەروەها پێوانەى هۆشیارى خودی (القرة غولي، 2010) دواى دەرهێنانى جێگیرى و ڕاستگۆیی پێوانەکە جێبەجێکرا، لە گرنگترین ئەو ئامرازە ئاماریانەى بەکارهاتووە بریتییە لە (ناوەندی ژمێرەیی، لادانى پێوەرى، تاقیکردنەوەى Anova, Person, T-Test)، لە ئەنجامدا دەرکەوت:
- ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە بەرزە.
- بوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز لە بەرژەوەندى ڕەگەزی مێ.
- نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى قۆناغى خوێندن.
- نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى پسپۆڕى خوێندن.
- ئاستى هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە لە ئاستێکى بەرز دایە.
- نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز.
- نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى قۆناغى خوێندن.
- نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى پسپۆڕى خوێندن.
- پەیوەندییەکى ڕاستەوانەى لاواز لە نێوان گێچەڵى ئەلیکترۆنى و هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە هەیە.