Contenido principal del artículo

فتحی زێرۆ زێرۆ پ.ی.د کمال انور یابە

Resumen

زێدەرۆیی لە دانانی ڕێسا و یاساکانی باج بە بێ ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی ئاسایشی یاسایی دیاردەیەکی هێناوەتە کایەوە کە بە هەلاوسانی یاساسازی ناسراوە. بەرجەستەترین هۆکارەکانی هەلاوسانی یاساسازی لە یاساکانی باج بریتین لە فرە یاسایی و پەرشوبلاوی یاساکانی باج لە ئەنجامی سروشتی جیاوازی باجەکان، خراپی کوالیتی یاساکانی باج لە ڕووی ڕوالەتی و بابەتیەوە، زیادەڕۆیی لە خستنەڕووی دەقەکانی یاسای باج و ڕێزپەڕە یاساییەکان، هەمواری بەردەوامی یاساکانی باج، دەستێوەردانی حکومەت لە پرۆسەی یاسادانان لە بواری باج، سیستەمی حوکمرانی و پێکهاتەی دەولەت. هەلاوسانی یاساسازی لە یاساکانی باج چەندین دەرئەنجامی لێدەکەوێتەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی یاسایی باج دادەنێت و بەهای یاسایی یاسادانان دادەبەزێت و ئاسایشی یاسایی لەم بوارەدا دەخاتە مەترسیەوە.


 بۆ ئەوەی ئاسایشی یاسایی لە بواری باج بەرپا ببێت، دەبێ هەلاوسانی یاساسازی بۆ کەمترین ئاست داببەزێندرێت، بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار دەکەم یاسادانەری عێراقی و کوردستانی پێداچوونەوەیەکی تەواو بە یاساکانی باج بکەن و بڕگە و ماددە خەشدار و زیادەکان لاببەن و سەرلەنوێ بە کوالیتیەکی بەرز دایانبرێژنەوە، هەروەها باجەکان بە پێی سروشتی هاوبەشیان یەکبخەن، بە جۆرێک کە باجەکانی ڕاستەوخۆ لە کۆدێکدا و باجەکانی ناڕاستەوخۆش لە کۆدێکیتردا رێکبخەن، بۆ ئەم مەبەستەش سوود لە تەکنۆلۆژیای پیشکەوتوو و پسپۆران و یاساناسەکان وەربگرن.


دەستەواژە سەرەکیەکان: هەلاوسانی یاساسازی، ئاسایشی یاسایی، یاساکانی باج، هەرێمی کوردستان، عێراقی فیدرال


 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

زێرۆ ف. ز. ., & یابە پ. ک. ا. . (2024). کاریگەری هەڵاوسانی یاساسازی لەسەر ئاسایشی یاسایی-یاساکانی باج وەک نموونە. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 1–17. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp1-17

Artículos similares

<< < 1 2 3 4 5 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.