Contenido principal del artículo

سرود فؤاد محمد دلاوەر مصطفی محمد دلاوەر مصطفی محمد

Resumen

ئەم توێژینەوەیە لەسەر منداڵانی تەمەن ١١ ساڵیدا ئەنجامدراوە، دەربارەی ئاستی زانستی ئەو منداڵانەی كە بۆ ماوەی چوار مانگ ڕاهێنانی موزیكیان ئەنجام داوە، لە بەرامبەردا ئەو منداڵانەی كە ڕاهێنانی موزیكیان ئەنجام نەداوە. بۆ ئەم مەبەستەش دوو گروپ دەستنیشان كران (Aو B) لە منداڵانی هاوتەمەن، هەروەها لە هەمان سستمی خوێندن و باری ئابووری و كۆمەڵایەتیدا بوون. میتۆدۆلۆجیای توێژینەوەكە پەیوەستە بە رێبازی ئەزموونگەری، لە نێوان گروپی تاقیكاری و گروپی كۆنترۆل، بە مەبەستی پێوانی گۆڕاوی كاریگەری راهێنانی موزیك لەسەر گۆڕاوی ئاستی توانستی منداڵان لە بابەتی بیركاریدا. كۆمەڵگەی توێژینەوەكە بریتیە لە قوتابیانی قوتابخانەی ئیشقی سەرەتایی ناحكومی لە شاری هەولێر. سامپڵی  توێژینەوەكە لە پۆلەكانی پێنجەمدا دەستنیشانكران. هەردوو گروپەكە لە بابەتی زانستی (بیركاری) تاقیكردنەوەی تێرمی یەكەمی قوتابخانەیان پێكرا وەكو تێستی پێشینە (Pre Test)، دوای تەواوبوونی چوار مانگ لە راهێنانەكە دووبارە تاقیكردنەوەی تێرمی دووەمی قوتابخانە وەكو تێستی دواییان (Post Test) پێكرا. لە دەرئەنجامی توێژینەوەكە بۆمان دەركەوت كە گروپی ڕاهێندراو (A) كۆنمرەكانیان بەرزتر بوون لە گروپی كۆنتڕۆڵكراودا(B).

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

محمد س. ف. . ., محمد د. م. . ., & محمد د. م. . . (2021). کاریگەری موزیک لەسەر توانستی بیرکاری منداڵان. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 2(1), 17–22. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp17-22

Artículos similares

<< < 1 2 3 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.