Contenido principal del artículo

ئازاد عەزیز سلێمان یوسف شەریف سەعید

Resumen

 ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەڵێنجراوی بەشێکە لە تێزی دکتۆرا بە ناونیشانی (سیاسەت و پلانی زمان لە ڕاگەیاندندا (کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان بە نموونە)، لەم توێژیەوەیەدا تیشکۆمان خستۆتە سەر گیروگرفتەکانى بەکارهێنانی زمان لە کەناڵە ئاسمانییەکان، چونکە زۆربەی توێژەران کۆکن لەسەر ئەوەی کە لە ئێستادا زمانی راگەیاندن بە دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت و، کەناڵە ئاسمانییەکانش بە یەکێک لە کەناڵە هەرە سەرەکی و کاریگەرەکانی راگەیاندن دادەنرێن، و بوارێکی هەستیارە لەبەرجەستەکردنی کەتواری زمان، هەرچەندە کەناڵی ئاسمانی دیوێکی ئەرێنی هەیە، کە ئامرازێکی گرنگە بۆ بڵاوکردنەوەی زمان لە هەموو جیهاندا، هەروەها لە ڕووی هاوچەرخکردنی فەرهەنگی زمان و پاراستنی یەکگرتووی زمان و ڕێنووس و مانەوەی زمان، بەڵام دیوێکی نەرێنی دەبێت، ئەگەر لە بەکارهێنانی زمان خاوەن پلانی زمانی دروست نەبن. ئێمە گریمانە دەکەین، زمانی کوردی لە بەکارهێنانیدا لە کەناڵە ئاسمانییەکان، ڕوو بەڕووی چەندین گرفت بوبێتەوە، بەتایبەتیش بەهۆی نەبوونی رێکەوتنێکی تەواو لەسەر زمانی ستاندارد و ڕێنووسی یەکگرتوو، ئەلفبێکی دیاریکراو، لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی زمانی کوردی بوونەتەوە لەڕێگەی کەناڵە ئاسمانییەکانەوە، بەو ئامانجەی بتوانین هۆکارەکانی ئەوگرفتانە دەستنیشان بکەین.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

سلێمان ئ. ع. . ., & سەعید ی. ش. . (2021). زمانی ڕاگەیاندن لە نێوان گەشەی زمان و ناسنامەی نەتەوەییدا: (کەناڵە ئاسمانییەکان بەنموونە) . Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 2(1), 136–151. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp136-151

Artículos similares

<< < 2 3 4 5 6 7 8 9 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.