ئاڵێنگاری چینی بۆ ستراتیژییه‌تی ئەمریکا لە ئاسیای ناوەڕاست لە دوای ساڵی 2001ز
Contenu principal de l'article
Résumé
پوختە
سیاسه‌تى نوێى چین به‌رامبه‌ر به ئاسیاى ناوه‌ند ، پاش هه‌ره‌سى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو، له تێگه‌یشتنێكى قوڵه‌وه بووه به‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه نه‌خشه‌یه‌كى جیۆسیاسی نوێى وێنا كردووه . له‌به‌رئه‌وه ره‌هه‌نده‌كانى ئابوورى وسیاسی و ته‌ناهى ئه‌م ناوچه‌یه بۆ چین له گرنگیپێدانێكى هه‌ڵكشاودابووه، به‌تایبه‌ت كه درێژبوونه‌وه‌یه‌ك له رووى پێكهاته‌ى چینى له‌وناوچه‌یه‌دا هه‌یه به ئاراسته‌ى هه‌رێمى ( سینگ یانگ )
له‌گرنگترین هۆكاره‌كانى گرنگیپێدانى چین به‌ئاسیاى ناوه‌ند ، ده‌كرێت پوخت بكرێته‌وه له :
أ- ترسى چین له بوونى نه‌زعه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و كاریگه‌ر دروستكردن له‌سه‌ر هه‌رێمى سینگ یانگ كه به توركستانى رۆژهه‌لاتى ناسراوه ، كه‌زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى موسولمانن، ساڵى 2003 په‌كین باسى له چالاكبوونى 5 گروپى جوداخوازى ئیسلامى سیاسی ده‌كرد له‌وهه‌رێمه‌دا ، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كى روونه بۆ دڵه‌راوكێی چین له‌و ناوچه‌یه‌دا . جیا له‌وه‌ش چین زیاتر له 7500 كیلومه‌تر درێژى سنوورى له‌گه‌ڵیان هه‌یه .
ب- ئاسیاى ناوه ند له روانگه‌ى چینه‌وه سه‌رچاوه‌ى ووزه‌یه ، كه‌پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى چینه پاش ئه‌و گه‌شه‌كردنه ئابوورییه یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ى كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ، ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ى چین له‌سالى 1993 چینى به‌ئاراسته‌ى هاورده‌كردنى نه‌وتدا برد . به‌باشى تێده‌گه‌ین كاتێك كه بزانین له‌به‌رامبه‌ر هه‌رزیادبوونێكى به‌رهه‌مى ناوخۆیی چیین به‌رێژه‌یی 1% ، چین پێویستى به به‌كارهێنانى ووزه‌ى زیاتر هه‌یه به‌رێژه‌یی 0.528% .