##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

هاوکار سمایل عالی

پوختە





لەگەڵ دەركەوتن و سەرهەڵدانی چەمكی سەروەری لە هزری سیاسی ڕۆژئاوادا، ئارگومێنت و ڕاجیایی زۆری دەربارەی هەبووە، بەتایبەت لە سەرچاوەكەی، تەنانەت هەندێكجار لە هزری سیاسی ئیسلامیشدا، ئەویش بەهۆی پێگەی ئەو بابەتە لە هەردوو ڕوانگەكەدا، كە بۆتە جێی بایەخی بیرمەندان و زانایان و مشتومڕی زۆر دەربارەی هەبووە، لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە تیۆر و ڕوانگە جیاوازەكان بخرێنە ڕوو بەپێی بەرەوپێشچوونی قۆناغە مێژووییەکانی ئەم چەمكە، بەهۆی ئەو ململانێ هزرییەی باڵی كێشا بوو بەسەر ئەوڕوپادا، كە گوزارشت بوو لە چارەسەركردن و یەكلایی كردنەوەی ململانێی نێوان پاشاكان لەلایەک و لەگەڵ پیاوانی ئایینیش لەلایەکی ترەوە هەبوو. هەرچی حاكمیەتە لە ئیسلامدا، بەشێوەیەكی گشتی چەمكێكی تەواو جیاوازە ئەگەر بەراورد بكرێ‌ بە هزری سیاسی ڕۆژئاوا، پایە و بنچینەكەی بۆ دەقەكانی حوكمە شەرعییەكان دەگەڕێتەوە، لەگەڵ دیاریكردنی ڕۆڵ و پێگەی تاك لەو سیستەمەی كە لەسەر ئەو بنەمایە دادەمەزرێ‌، لە ڕووی مێژوی بەكارهێنان و سەرهەڵدانی حاكمیەت، چەمكێكی نوێیە، بەڵام ڕەگوڕیشە و ماناكەی كۆنترە، جگە لەمانە، لێرەدا هەولِ دەدرێ‌ بەراوردی نێوان ئەو دوو ڕوانگە جیاوازە بكرێ‌ بۆ چەمكی سەروەری.






 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

<< < 2 3 4 5 6 7 8 9 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.