##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

به‌هره‌ شفیق اسماعیل جوان نوری رسول

پوختە

ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ، بریتیه‌ له‌ زانینی په‌یوه‌ندی ئاستی هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوانه‌وه‌ وپێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی و زانینی جیاوازی نێوانیان به‌ پێ ی گۆڕاوه‌كانی (ره‌گه‌ز ، پسپۆری خوێندن ،هه‌بوونی دایك –باوك ،ئاستی خوێنده‌واری باوان )، توێژه‌ر میتۆدی وه‌سفی په‌یوه‌ندی به‌كارهێناوه‌ ، كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی پێكهاتوه‌ له‌ خویندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی، توێژه‌ر پێوانه‌ی (هۆگربوونی ده‌رونی به‌ باوان) ئاماده‌كردوه‌ ، وه‌ پێوانه‌ی پێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی وه‌رگرتوه‌وبه‌كارهێناوه‌ ، دوای ده‌رهێنانی ڕاستگۆی یو جێگیری پێوانه‌كه‌ جێبه‌جێ كرا ، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه خوێندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی هۆگربوونی ده‌رونی به‌ باوانیان هه‌یه‌ به‌ ئاستی به‌رز، بۆ پێنج فاكته‌ری كه‌سایه‌تی توێژه‌ر بۆ هه‌ر فاكته‌رێك به‌ جیا ئه‌نجامه‌كانی ده‌رهێنا و له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌موو فاكته‌ره‌كانی (ساده‌یی ، كرانه‌وه‌ له‌سه‌ر شاره‌زایی ، ڕووخۆشی ،ووژدان زیندویی )به‌ ئاستێكی به‌رزه‌ لای خوێندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی ، جگه‌ له‌ فاكته‌ری (ده‌ماری ) نه‌بێت كه‌ به‌ ئاستێكی‌ مامناوه‌ند ده‌ركه‌وت . هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی زانینی په‌یوه‌ندی نێوان هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوانه‌وه‌ و پێنج فاكته‌ری گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی دوای كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان، ده‌ركه‌وت به‌های په‌یوه‌ندی پێرسۆن له‌نێوان هۆگربوونی ده‌روونی به‌ باوان وپێنج فاكته‌ری گه‌وره‌ی كه‌سایه‌تی،هه‌ریه‌ك له‌م  فاكته‌رانه‌ له‌گه‌ڵ هۆگربوونی ده‌رونی به‌ باوان،په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌رێێ ی به‌رزو به‌ڵگه‌داری ئاماری هه‌یه‌.‌

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

توێژینەوە هاوشێوەکان

<< < 1 2 3 4 5 6 > >> 

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.