Main Article Content

Asst. Prof. Dr. Sherzad S. Abdulla Dr. Alan H. Salih

Abstract





دیموکراسی سازان وەک چەمک بە یەکێک لە بنەما وپرەنسیپە سەرەکییەکانی سیستمی سیاسی و دەستوری ھەر وڵاتێک دادەنرێت، کە پێکھاتەی نەتەوەیی و ئیتنی و فرەیی جیاواز و ھەمەڕەنگ لەخۆدەگرێت، ئەمەش بۆ زامنکردنی مافەکانیان و پارێزگاریی کردن لەجیاوازییەکانیان، بۆئەوەی ستەمکاری سیاسی نەیەتە ئاراوە و لە ئاکامدا ناسەقامگیری سیاسی لە نێو کۆمەڵگەی سیاسی ئەو وڵاتە روونەدات، بۆیە پەیڕەوی کردن لە دیموکراسی سازان لەو جۆرە کۆمەڵگە و وڵات وسیستمە سیاسیانەی کە پەیڕەوی لە فرەیی دەکەن، بە کۆڵەگەیەکی سەرەکی دادەنرێت.


عێراق لەرابردوودا، بۆ پەیڕەوی کردن لە دیموکراسیەت بەشێوەیەکی گشتی و دیموکراسیەتی سازان بەشێوەیەکی تایبەتی ئەزموونێکی ئەوتۆی نەبووە، چونکە سیاسەتێکی دووفاقی پەیڕە دەکرد، ئەویش نکۆڵی کردن بوو لە داننان بەمافەکان، پاشانیش بەنیوەچڵی داننان بوو بەمافەکان، دەرئەنجام ستەمکاری سیاسی و دیکتاتۆریەتی لێ کەوتەوە، بەڵام لەدوای رووخاتی رژێمی بەعس لە عێراق و لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەنگاو بەرەو دیموکراسیەتی سازان نرا، ئەگەرچی ھیچ زەمینەیەکی لەبار و ژینگەیەکی تەندروست بۆی فەراھام نەکرابوو، ئەمەش وایکرد تا ئیستاش گرفت وئالێنگاری لە پەیڕەوی کردنی بێتە ئاراوە و دواجار ببێتە هۆی ئەوەى سیمای سەرەکی سیستمی سیاسی عێراق، ناسەقامگیری سیاسی وەکو دەرھاوێشتەی ناکامڵی دیموکراسیەتی سازان وێنا بکەن .


کلیلە ووشەکان : دیموکراسی سازان، سیستمی سیاسی، عێراق، سەقامگیری سیاسی، ستەمکاری سیاسی






 

Downloads

Download data is not yet available.

Article Details

Section
Research Articles

How to Cite

Abdulla, A. P. D. S. S. ., & Salih, D. A. H. . (2024). ھەڵسەنگاندنی دیموکراسی سازان لە ئەزموونی عێراقدا . Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 5(1), 32–46. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp32-46

Similar Articles

<< < 1 2 3 4 5 

You may also start an advanced similarity search for this article.