The State of Consciousness and Its Reflections on the Formation of Public Opinion in the Kurdistan Region The State of Consciousness and Its Reflections on the Formation of Public Opinion in the Kurdistan Region
Contenido principal del artículo
Resumen
پوختە
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتیه له زانینى لێکەوتەکانی دۆخی هۆشیاریی هاوڵاتیان وەک وەرگری پەیامەکانی میدیا لەسەر پێکهاتنی دیدیگشتی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پرس و بابەتانەی ڕەهەند و بەرژەوەندی گشتیانی تێدایە. ئه‌م توێژینه‌وه‌ی له جۆرى توێژینه‌وه وه‌صفیه‌كانه، تیایدا میتۆدى ڕوو پێ‌و به‌كارهاتووه، ڕووپێوى جه‌ماوه‌ر بۆ سامڵێك له مامۆستایانی زانکۆ له هه‌رێمى كوردستان. كه مامۆستایانى به‌شه‌كانى ڕاگه‌یاندنى زانكۆ حوكومیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر وەرگیران لە بەشەکانی( ڕاگەیاندن و کۆمەڵناسیی) بەشێوەی مشت(سامپڵ)ی ناهەڕەمەکیی مەبەستدا، هه‌روه‌ها توێژینەوەكه پشتی بە شێوازى چه‌ندێتى بەستووە به‌مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیار و ئامانجه‌كانى توێژینه‌وه‌كه.
گرنترین ده‌رئه‌نجامه‌كانیش كه توێژینه‌وه‌كه پێى گه‌یشتووه بریتین له : (تا ئاستی هۆشیاریی بەرزبێت لێکترازان و دابەشبوونی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای حزب و لایەن و خێڵ و گروپی جیاواز کەمدەکات لەو پرسانەی پەیوەستن بە بەرژەوەندی گشت و گشتییەوە. نزمیی ئاستی هۆشیاریی هۆکارە بۆ دواکەوتوویی پشێویی و قەیرانی سیاسیی و ئابوریی و فەرمانڕەوایی. تائاستی هۆشیاریی و کۆهۆشیاریی باڵا بێت مامەڵەی دروست لەگەڵ پرسە گشتییەکان دەکرێت و بەپێچەوانەشەوە نزمییەکەی دەبێتەهۆی بەلاڕێدابردن و بوون بە بەشێک لە دیدیگشتیی درۆینە، نەبوونی میدیای نیشتمانی و كۆنتڕۆڵكردنی میدیا لەلایەن حزبە سیاسییەكانەوە، هۆكرێكە لە هۆكارەكانی درووستنەبوونی كۆهۆشیاری و دیدیگشتی سەرتاسەری.
كلیله وشه: دۆخ، هۆشیاریی ، لێکەوتە، دیدیگشتی، هەرێمی کوردستان.
Descargas
Detalles del artículo
Cómo citar

Esta obra está bajo una licencia internacional Creative Commons Atribución-NoComercial-SinDerivadas 4.0.