پەروەردەی میدیایی و ڕۆڵی لە هۆشیارکردنەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەروەردەی میدیایی و ڕۆڵی لە هۆشیارکردنەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
Contenido principal del artículo
Resumen
پوختە:
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی ئاستی گرنگی و پێویستی پەوەردەی میدیایی بۆ هۆشیاركردنەوەی تاكو كۆمەڵ لە هەرێمی كوردستان، هەورەها زانینی رۆڵی پەروەردەی میدیایی لە پێدانی زانیاری و تێگەیشتنی تاک دەربارەی مەترسی و سروشتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
توێژینەوەكە، لە جۆری وەسفییەو توێژەر میتۆدی رووپێویی بەكارهێناوە كە لەڕێیەوە لایەنە جیاجیاكانی بابەتی توێژینەوەكە تاوتوێ دەكرێنو شیدەكرێنەوەو سەرنجی پێویستیان لەسەر دەخرێتەڕوو.هەورەها كۆمەڵگای توێژینەوەكە بریتییە لە كۆی پسپۆڕانی بواری میدیا لە بەشی راگەیاندنی زانكۆكانی (سلێمانی، سەڵاحەدین، هەڵەبحە، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی هەولێر، پۆلیتەكنیكی دهۆك) لە هەرێمی كوردستان، نمونەی جۆری سامپڵی توێژینەوەكەش بریتییە لە سامپڵێكی ناهەڕەمەكی مەبەستدار (non-probalitiy) كە بریتییە لەو پسپۆڕانەی بواری میدیا لە بەشەكانی راگەیاندن كە پەیوەندیدارو شارەزان لە بواری پەروەردەی میدیاییو ژمارەیان (10) پسپۆڕە.
لە ئەنجامی شیكردنەوەو راڤەكردنی داتاو زانیارییە بە دەستهاتووەكانی هەردوو لایەنی تیۆری و كردەی و هەڵسەنگاندیان، توێژینەوەكە بە چەند دەرەنجامێك گەیشتووە كە گرنگترینیان لە سێ خاڵدا چڕدەكەینەوەو دەیخەینەڕوو:
- پەروەردەی میدیایی لە هەرێمی كوردستان پێویستیەكی گرنگە، بەهۆی دروستبوونی ژینگەی دییجیتاڵی و تاكی دیجیتاڵی و بوون بە ئەندام لەناو جیهانی گریمانەییدا.
- زۆرینەی پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی دەكرێت لەرێگەی پەروەردەی میدایاییەوە تاك هۆشیار بكرێتەوەوەو ماف و ئەركەكانی خۆی بۆ مامەڵەكردنی لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بزانێت.
- پەروەردەی میدیایی دەتوانێت هاوكاری تاك بكات بۆ روبەروبوونەوەی زانیاری هەڵەو هەواڵی ساختەی تۆڕو كۆمەڵایەتییەكان و هێماكانی فەیك نیوز بناسێتەوە.
كلیلە وشە: پەروەردەی میدیایی، ڕۆڵ، هۆشیاركردنەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
Descargas
Detalles del artículo
Cómo citar

Esta obra está bajo una licencia internacional Creative Commons Atribución-NoComercial-SinDerivadas 4.0.