Contenido principal del artículo

mohammed Karim Ahmed Omer Ahmad Ramadan

Resumen

پوخته‌


ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ زانینی ڕۆڵ و ئاستی ناساندنی تاوانەكانی جینۆساید بەرامبەر ئێزیدییەكان لە باشووری كوردستان لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكاندا، هەروەها خستنەڕووی ئاستی پیشەییبوونی ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕووماڵکردنی جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە باشوری کوردستاندا و دەستنیشانكردنی هەوڵەكانی ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان سەبارەت بە دروستكردنی ڕایگشتی سەبارەت بە جینۆسایدكردنی ئێزیدیییەكان.


ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی (وەسفی)یە ئامرازی راپێوی بەكارهێنراوە، لە رێگەی گۆگڵ فۆڕمەوە، وە‌ک ئامرازێک بۆ زانینی تێڕوانینی مامۆستایانی زانكۆ لە بەشەكانی (ڕاگەیاندن، پەیوەندییە گشتییەكان، كۆمەڵناسی، یاسا، زانستە سیاسییەکان و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی) زانكۆی سلێمانی، بەشەكانی (ڕاگه‌یاندن، كۆمه‌ڵناسی، یاسا و زانستە سیاسیەکان و سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان)ی زانكۆی سەڵاحەددین/ هەولێر، بەشەكانی (ته‌كنیكی میدیا و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازارگه‌ڕی)ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەشی تەكنیكی میدیای زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، كە ژمارەیان (203) مامۆستا بووە.


گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانیش كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ پێیگه‌یشتووه‌ بریتین له:‌ زۆرینەی مشتی توێژینەوەكە بۆ زیاتر ئاگاداربوون و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی جینۆسایدی ئێزیدییەكان سەكۆكانی سۆشیال میدیا بەكاردێنن، دواتر تەلەڤزیۆن ئینجا ڕۆژنامەی ئەلیكترۆنییە كوردییەكان، بەشێوەیەكی گشتی ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان زانیاری پێویستییان سەبارەت بە پرۆسەی جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان بڵاوكردۆتەوە و بایەخیان بۆ تاوانەكە هەبووە، بەشێكی زۆر لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان هۆكارەكانی پشت جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكانیان ڕوون نەكردۆتەوە، تەنها هەواڵ و زانیارییەكانیان گواستۆتەوە و بە قوڵی نەچوونەتە ناو دۆسیەكە، بەشێك لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان بوونەتە ئامرازێك لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەریی بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەکان، لە رێگەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەتایبەتی لەلایەن بەشێك لە ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییەكان، هەروەها بڵاوكرنەوەیان بەچەند زمانێك یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی جینۆسایدی ئێزیدییەكان بە جیهان بناسێنن، ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان بەشێكیان توانیویانە ڕایگشتی ناوخۆ سەبارەت بە جینۆسایدكردنی ئێزیدییەكان پێكبهێنن.


 


کلیلە وشەکان: ڕۆڵ - ڕۆژنامە ئەلیكترۆنییە كوردییەكان- جینۆساید – ئێزیدییەكان

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

Karim Ahmed, mohammed, & Ahmad Ramadan, O. (2026). ڕۆڵی ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان لە ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەكان: ڕۆڵی ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان لە ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییەكان. Mitanni Journal for Humanities and Social Sciences, 6(1). https://doi.org/10.25156/ptjhss.v6n1y2025.pp117-132

Artículos similares

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.