محتوى المقالة الرئيسي

Gulshad Azad Khudhur Azad Hama Abdulla

الملخص




 







پوختە:


لە سەردەمێکدا کە مرۆڤ لە نێوان سیستەمە فەلسەفییە گەورەکان و ئایدۆلۆژیا کۆمەڵایەتییەکاندا خۆی وون کردووە، دەنگێک لە دانیمارکی سەدەی نۆزدەیەمەوە هات کە مرۆڤی بانگ کرد بۆ گەرانەوە بۆ لای تاک و ئەزموونی تایبەتی خۆی.سۆرین کیەکەگۆرد (١٨١٣-١٨٥٥)، فەیلەسوفی دانیمارکی بە رەخنەگرتنی توندی لە هیگڵ و سیستەمە راسیۆنالیستەکان، بناغەی ئەوەی دانا کە دواتر بە "فەلسەفەی بوونگەرایی" ناودەبرا. لە کاتێکدا کە هیگل هەولی دەدا مێژوو و بوون لە سیستەمێکی لۆژیکی گشتگیر دا روون بکاتەوە، کیەکەگۆرد پێداگری دەکردەوە لەوەی کە راستی لە ژیانی تاک و بژاردنە ئەگزستانسیاڵەکانیدا دەدۆزێتەوە، نەک لە چەمکە ئەبستراکتەکاندا.مرۆڤ تاکێکی بێوێنەیە و ناتوانرێت بخرێتە ناو سیستەمێکی گشتی. کیەکەگۆرد گرینگی داوە بە چەمکەکانی  تاکەکەسی، ئازادی، بژاردن،دڵەراوکێ، باوەری کەسی. مرۆڤ دەبێت خۆی بژی و خۆی دروست بکات لەرێگەی بژاردنە ئازادەکانییەوە ،تەنانەت ئەگەر ئەمە مانای رووبەروو بوونەوە بێت لەگەڵ دڵەراوکێ و نائارامی. تێروانینی کیەکەگۆرد بۆ کێشەی هەستی خۆگەیاندن و ناسینەوەی خود، کە لەبنەرەتدا پەیوەستە بەوەی چۆن تاک خۆی لە جیهانێکی پڕ لە دژایەتی و ناکۆکیدا دەدۆزێتەوە. فەلسەفە دەبێت سەرنجی خۆی بداتە چۆنییەتی بوون نەک چییەتی بوون.بۆ ئەمەش باس لە جۆرەکانی ژیانی مرۆڤ دەکات کە هەر یەکەیان خاوەنی تایبەتمەندی و کێشەی تایبەتی خۆیانن. ئامانج لەم توێژینەوەیە تێگەیشتنە لە چۆنییەتی کاریگەری هزری کیەکەگۆرد لەسەر فەلسەفەی بوونگەرایی کە وەک باوکی فەلسەفەی بونگەرایی ناسراوە و کاریگەرییەکی قوڵی لەسەرهزری فەلسەفەی سەردەم هەبووە. توێژینەوەیەکە دەیەوێت دەریخات کە چۆن هزری کیەکەگۆرد لەبارەی تاکەکەس، ئازادی و بەرپرسیارێتی هێشتا پەیوەندییان بە کێشە هاوچەرخەکانی مرۆڤەوە هەیە لە سەردەمێکدا کە تێیدا مرۆڤ لە نێوان هەڵبژاردنی زۆردا ون دەبێت و بەدوای مانای ژیاندا دەگەرێت.


کلیلە وشەکان: کیەکەگۆرد، فەلسەفەی بوونگەرایی، تاکەکەس، بێهیوایی، خود، ئایین.








التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

Azad Khudhur, G., & Hama Abdulla , A. (2026). فەلسەفەی بوونگەرایی سۆرین کیەکەگۆرد. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 6(2). https://doi.org/10.25156/ptjhss.v6n2y2025.pp47-54