Hauptsächlicher Artikelinhalt

شاوێن نەوزاد رەفیق پ.ى.د . دلێر ئەحمەد حمە

Abstract





پوختە


ئەم توێژینەوەیە بە ناونێشانی(شێوازەكانی مۆنتاژ لە بەرنامە دۆكیۆمێنتارییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا) (كوردستان24) وەك نموونە، ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە(Descriptive Research)، کە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە گونجاوە، ‌مەبەستی بەدەستهێنانی داتا و زانیاری و‌رد و د‌روست، میتۆدی شیکارى ناوەڕۆکى بەكارهێناوە، کۆمەڵگەى توێژینەوەکە بریتیە لە کەناڵى کوردستان بیست و چوار K24.


سامپلی ئەم توێژینەوە بریتییە لە سەرجەم بەرنامە دۆکیۆمێنتارییەکانى کەناڵى کوردستان بیست و چوار " K24، کە ژمارەیان (12) بەرنامەیە بە شێوەى گشتگیر (حصر شامل) وەرگیراوە لە ماوەى 3مانگدا کە لە 2022/1/1 تاکو 2022/4/1.


1.          هەوڵێكی ئەكادیمییە بۆ شرۆڤەكردنی پەیوەندی و كارلێك لەنێوان مۆنتاژ و بەرنامەى دۆکیۆمینتارى.


2.          هەوڵێكە بۆ تێگەیشتن لە بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی مۆنتاژى بەرنامەى دۆکیومنتارى لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان، چۆنییەتیی دروستبوونی كاریگەری لەسەر بەرهەم هێنان.


لەگرنگترین دەرئەنجامەکانى ئەم توێژینەوەیەدا:


کەناڵى کوردستان بیست و چوار K24 لە بەرهەم هێنانى بەرنامە دۆکیۆمێنتارییەکانیدا بە گشتى پشتى بە شێوازەکانى بەشدارى کردن (Participatory Mode)، ڕەنگدانەوە (Reflexive Mode)، بەستووە.


کەناڵى کوردستان بیست و چوار K24 لە بەرهەم هێنانى بەرنامە دۆکیۆمێنتارییەکانیدا لە رووى شێوازى مۆنتاژەوە زیاتر گرنگى بە مۆنتاژى بەردەوامى (Continuity editing)، مۆنتاژى تۆنى (Tonal editing)، داوە.


 






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

رەفیق ش. ن. . . . ., & حمە پ. . د. ئ. . (2023). شێوازەكانی مۆنتاژ لە بەرنامە دۆكیۆمێنتارییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا : (كوردستان24 وەك نموونە). Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(1), 406–418. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp406-418

Ähnliche Artikel

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.