Hauptsächlicher Artikelinhalt

ئالان عمر قادر نیان نامق صابر

Abstract





بەڕێوەبردن وەك یەکێك لە هەرە گرنگترین مەرجەکانی سەرکەوتن لەهەر بوارێکدا بەرەو پێشچوولەسەر بنەمای کاریگەری و توانای بەخشینی سوودی زیاتر ، پەروەردەو هەر بوارێك لە بوارەکانی دەسەڵات وخۆ جێی لەمەڕ ئەوبوارەدا لەزۆر جاردا بەهۆی کەم ئەزموونی کارگێڕیەوە جێکەوتی نەرێنی خراپی لەسەر تاك و هەڵس و کەوتی دروست دەکات.


پەروەردە وەك بەشێکی هەستیار و کاریگەری کۆمەڵگا بێبەش نەبووە لە کەم و کوورتی وئاستەنگی بەڕێوە بردن ،لەناو پەروەردەشدا باخچەی منداڵان وەك نموونەیەک وەردەگرین تا بزانین بەڕێوەبردن بوەتە هۆی پێشکەوتن یاخود شکستی بواری پەروەردە ،  ئامانجەکانی ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە زانینی ئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە لە شاری سلێمانیدا بە شێوەیەکی گشتی و زانینی ئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە(سامپڵی توێژينەوەكە) بەپێى گۆڕاوەکانى (  ڕەگەز (نێر و مێ) ، پەروەردە (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا) ، جۆری باخچە (حكومى و ناحكومى) ، بڕوانامە (دبلۆم - بەكالۆريۆس) ، گۆڕاوى ساڵانی خزمەت). بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەش توێژەر میتۆدی وەسفی  بەکارهێناوە. لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئامانج و سروشتی توێژینەوەکە گونجاوە و بەدیهێنەری ئامانجەکانی توێژینەوەی توێژەرە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لەسەرجەم بەرێوەبەرانى باخچەکانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، کە ژمارەیان(٨١)بەرێوەبەر. هەروەها نموونەى توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٦٦)بەرێوەبەر له ‌ڕه‌گه‌زی نێر و مێ، کە بە شێوەی هەڕەمەکی هەڵبژێردرابوون، ئامڕازی توێژینەوەکە بریتیی بوو لە فۆڕمی ڕاوەرگری  بۆ گۆڕاوەکانی ( تواناى بڕياردان ) لە (٣٩) بڕگە پێکهاتووە ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکان و توێژینەوەکانی پێشوو، توێژەر پێوەرەکەی ئامادەکردبوو. لە گرنگترین ئەو ئامڕازە ئامارییانەی بە کارهاتوون بریتیین لە(ناوەندی ژمێرەیی،لادانی پێوەری،هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن، تاقیکردنەوەی (T-test) و ANOVA). لە پاش دڵنیابوون لە ڕاستی و جێگیری پێوەرەکان، جێبەجێکرا بەسەر سامپڵی توێژینەوەکەدا، کە پێکهاتبوو لە (٦٦)بەرێوەبەر لە باخچەکانی منداڵانی شاری سلێمانیدا، بەمەبەستی چارەسەری ئاماری و شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، توێژەر پڕۆگرامی ئاماری (spss) ی بەکارهێناوە، لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە :-


دەرئەنجامەکان


لە کۆتایدا توێژینەوەکە گەیشتە ئەم دەرنجامانەی لای خوارەوە :-


1-ئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە بە شێوەیەکی گشتى لەئاستێكى بەرز دايە.







2-  نەبوونی جياوازی بەڵگەداری ئامارى لەئاستی تواناى بڕياردان لای بەرێوەبەرانى باخچە

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

قادر ئ. ع., & صابر ن. ن. . . (2023). توانای بڕیاردان لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵان لەشاری سلێمانی. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(1), 919–933. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp919-932

Ähnliche Artikel

1 2 3 4 5 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.