Hauptsächlicher Artikelinhalt

ئاگرین شەوكەت هادی ئازاد ئەحمەد محمود نەریمان عەبدولڵا كەریم

Abstract





زمانی پەروەردەیی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە کارەکانی زمانناس پرۆفیسۆر بێرنارد سپۆلسکی دەستیپێکرد، بێرنارد سپۆلسکی لە کۆنفرانسێكدا لە ساڵی (1972) پێشنیازی ناونیشانی "زمانی پەروەردەیی" کرد. لە ساڵی (1978) دا سیمپۆزمێكی لەسەر ئەو بابەتە رێكخستووە، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە زمانی پەروەردەیی هاوشان لەگەڵ زمانەوانی كارەكی لە گەشەکردنی بەردەوامدا بووە. زمانی پەروەردەیی لقێكە لە لقەكانی زمانەوانی كارەكی، سپۆلسكی زمانی پەروەردەیی وەک بوارێکی لاوەکی زمانەوانی داناوە، هەرچەندە هەندێك زمانناس، ئەم بوارە بە لقێكی سەربەخۆی زمانەوانی دادەنێت.


 زمانی پەروەردەیی هەڵسەنگاندن بۆ توانای پەیوەندیکردنی منداڵ دەکات، شیکاری ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان بۆ لێهاتوویی پەیوەندیکردن لەخۆدەگرێت، وە تەواوی ئەو چالاکییانە لەخۆدەگرێت، كە لەلایەن سیستەمێکی پەروەردەییەوە دادەنرێت.


 زمانی پەروەردەیی سەلماندوویەتی، كە توێژەرانی زمان پێویستیان بە بوارێکی وەهایە، بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەو پرسانەی سەر بەم بوارە بکەن.


فراوانترین بواری زمان ئەو بوارەیە کە زمان پەیوەندی بە کۆنتێکستەکانی دەرەوەی خۆیەوە هەیە. بەم مانایە زمان كاریگەری لەسەر هەندێك بوار هەیە. یەکێک لە گرنگترین بوارەکان بواری پەروەردەیە. زمانی پەروەردەیی وەک پردێک لە نێوان جیهانی زمان و سیستەمی پەروەردەدا، هەوڵدەدات چالاکی پەروەردەیی بەپێی بابەتی زمان ڕێکبخات. توێژینەوەکانی زمانی پەروەردەیی جەخت لەسەر ڕۆڵی زمان لە فێربوون و فێرکردندا دەکەنەوە. ئەم لقەی زانست وێڕای جەختکردنەوە لەسەر تێکەڵکردنی زمانەوانی و پەروەردە، سوود لە رێباز و تیۆرەكانی زمانەوانی وەردەگرێت، پرس و کێشە پراکتیکییەکانی سیستەمی پەروەردەی فەرمی لە بواری و فێربوون و فێركردنی زمان لەبەرچاو دەگرێت.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

هادی ئ. ش., محمود ئ. ئ. ., & كەریم ن. ع. . (2023). زمانی پەروەردەیی . Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(2), 222–235. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp222-235

Ähnliche Artikel

1 2 3 4 5 6 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.