دیزاینی تایپۆگرافیای به‌رگی گۆڤار گۆڤاری گوڵان به نموونه
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
پوخته
گۆڤار، ئامرازێكی دیار و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی میدیای جه‌ماوه‌ری خوێنراوه و به‌رگی گۆڤاریش ناسنامه‌ی سه‌ره‌كی گۆڤاره و سه‌رچاوه‌ی ده‌ربڕی ناوهڕۆك و سه‌رنج راكێشانی خوێنه‌رانه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه گۆڤار سیما و خاسییه‌تی خۆی هه‌یه، چ له رووی قه‌باره ودیزاین و ره‌نگ وهه‌تا شێوازی به‌كارهێنان وخوێندنهوهش، بۆیه به‌رگی گۆڤار هه‌رده‌م جێگه‌ی سه‌رنج وبایه‌خی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانی گۆڤار و دیزاینه‌ران بووه.
توێژه‌ران له‌م توێژینه‌وه‌دا وبه پشت به‌ستن به رێبازی وه‌سفیی شیكاری، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه تیشك بخه‌نه سهردیزاینی تایپۆگرافیای به‌رگی یه‌كه‌می گۆڤاری(گوڵان)، كه گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستانه ونزیكه‌ی (31) ساڵه بڵاوده‌كرێته‌وه. ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌ش دیاری كردنی ئه‌و ڕێوشوێنه دیزاینیانهیه كه گۆڤاره‌كه له ژماره‌كانی نێوان ساڵانی (2008-2020) وه‌ك سنووری دیاریكراو بۆ توێژینه‌وه، له دیزاینی به‌رگدا به‌كاری هێناوه له‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ وێنه‌كان و ناونیشانه‌كان و ره‌نگدا.
توێژه‌ران دوای شیكردنه‌وه‌یه‌كی وورد بۆ به‌رگی گۆڤاری گوڵان له ماوه‌ی سنوری كاتی هه‌ڵبژێردراوی ساڵانی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه‌دا گه‌یشتنه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی: كه به گشتی دیزاینی ره‌گه‌زه تایپۆگرافیهكانی به‌رگی گۆڤاری گوڵان وای كردووه كه زیاتر به (شێوازی بابه‌تیی و هه‌واڵی و ره‌مزی)ده‌ربكه‌وێت. هه‌روه‌ها دیزاینی ناوی گۆڤاره‌كه له ڕووی فۆنت و سایزهوه نه‌گۆڕ بووه، به‌ڵام له ڕووی ڕه‌نگ و باكگراوندهوه، ڕه‌نگی سپی و سوور، جێگۆڕكێی پێكراوه. جگه له‌وه‌ش وێنه پانتاییه‌كی سه‌ره‌كی له به‌رگی گۆڤاره‌كه‌دا گرتووه ودیزاینهریش مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگدا له دیزاینی گشتی به‌رگدا كردووه.
وشه كلیلیه‌كان: شێواز، دیزاین، به‌رگی گۆڤار، گۆڤاری گوڵان.
Downloads
Artikel-Details
Zitationsvorschlag

Dieses Werk steht unter der Lizenz Creative Commons Namensnennung - Nicht-kommerziell - Keine Bearbeitungen 4.0 International.