Main Article Content

Asst.Prof. Dr. Shamal H. Mustafa Rzgar A. Rasul

Abstract





     له‌پشت هه‌ر بڕیار و سیاسه‌تێك كه‌ ده‌وڵه‌تێك ده‌یگرێته‌به‌ر چه‌ندین هۆكار و فاكته‌ر ڕۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌یه‌، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له ‌ماوه‌ی ئیداره‌ی‌ دۆناڵد ترامپدا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران له‌ژێر كاریگه‌ری چه‌ندین ‌بووه‌، به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌، دۆناڵد ترامپ له‌ماوه‌ی ئیداره‌كه‌یدا چه‌ندین بڕیاری مێژوویی ده‌ركرد به‌رامبه‌ر(ئیسرائیل و كۆماری ئیسلامی ئێران) وه‌ك بڕیاری ناساندنی شاری قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها له‌هه‌مبه‌ر ئێرانیشدا ئیداره‌كه‌ی ترامپ سیاسه‌تێكی توندی په‌یڕه‌وكرد به‌تایبه‌ت بڕیاری  كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و زیادكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، هه‌ربۆیه‌ پرسیاری‌ توێژینه‌وه‌كه‌مان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌‌وه‌ی ئایا ئه‌و سیاسه‌ته‌ تا چه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌‌ بووه‌،‌ گریمانه‌ی ئه‌وه‌شمان كردووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێستانه‌ی ترامب به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران هه‌نگاوی بۆناوه‌ له‌ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری لۆبیه‌كه‌‌ بووه‌ و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌كانی لۆبیه‌كه‌ی‌ كردووه‌، ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌شمان‌‌ له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی خستۆته‌ڕوو، به‌شی یه‌كه‌م تیشک دەخاتە سەر ناساندن و پێناسەی هەریەکە لە لۆبى جولەکە و سیاسەتى دەرەوە و ئەو هۆکارە نافەرمیانەى کاریگەریان هەیە لەسەر سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا، له‌به‌شی دووه‌میشدا هەوڵمانداوە شرۆڤه‌ی ئه‌و بڕیار و هه‌ڵوێستانه‌ی دۆناڵد ترامپ بكه‌ین و ئاستی كاریگه‌ری لۆبیه‌كه‌ له‌سه‌ری بخه‌ینه‌ڕوو، له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا‌ له‌گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێی ده‌گه‌ین بریتیه‌ له‌وه‌ی لۆبی جوله‌كه‌ كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئێران له‌ماوه‌ی ئیداره‌ی ترامپدا.






 


ووشه‌ كلیلیه‌كان: (لۆبی جوله‌كه‌، ئیداره‌ی ترامپ، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئیران، ئیسرائیل، سیاسه‌تده‌ره‌وه‌)

Downloads

Download data is not yet available.

Article Details

Section
Research Articles

How to Cite

Mustafa, A. D. S. H. ., & Rasul, R. A. . (2024). كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا (ئیدارەى دۆناڵد ترامپ وەک نمونە). Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 5(1), 371–378. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp371-378