Contenido principal del artículo

بەشدار عەبدولرەحمان عەزیز کەلسوم خالید ئەحمەد

Resumen





پوخته‌


ئەم توێژینەوەیە ئامانج لێى شیکردنەوەی دەقی ڕۆمانە بە مەبەستی ناسینەوەی توخمەکانی لکان لە دەقدا بەجۆرێک ڕوونى بکەینەوە کە: کام جۆری لکانی رێزمانی جەوهەرترین بەشدارییە لە پێکهاتەکەدا، ئایا ئەم جۆرە کاریگەرە یا خود نا؟ دەق لەناو دەقدا کاتێک دروست دەبێت، کە تایبەتمەندی لکانی هەبێت، لە دەرەوەی پێکهاتەی ڕێزمانی ڕواڵەتی دەق، لکانی واتایی گرنگترین بنەما و پێوەری دەقگەراییە، ئەو پەیوەندییە دەردەکەوێت کاتێک لێکدانەوەی توخمی دەقی وشەیەک، کە لە ڕستەیەکدا هەڵکەوتووە وابەستەی توخمێکی دیکەی ناو دەقەکە بێت وشەیەک بەزۆری، بەڵام مەرج نییە لە ڕستەیەکی دیکەدا بێت. هاڵیدای و حەسەن (1976) بەگشتی چوار جۆری جیاوازی لکانی رێزمانیان دەستنیشان کردووە: ئاماژە، جێگرەوە، لادان، بەستن. لکان لێکدانەوەی توخمێکی دەقی، وابەستەی توخمێکی دیکەیە، کە دەتوانرێت لە دەقدا ئاماژەی پێبدرێت، واتە لکان لەو شوێنانەدا ڕوودەدات، کە لێکدانەوەی هەندێک توخم لە دەقەکەدا وابەستەی لێکدانەوەی توخمێکی دیکەبێت. یەکێکیان پێشگریمانە دەکات ئەوی دیکە، بەو مانایەی کە ناتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر کۆد بکرێتەوە تەنها بە پەنابردنە بەر ئەو نەبێت.


 






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

عەزیز ب. ع. ., & ئەحمەد ک. خ. . (2023). شیکردنەوەی پێکهاتەی دەقی گێڕانەوە لەڕوانگەی نێوان دەقییەوە. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(1), 513–525. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp513-525

Artículos más leídos del mismo autor/a