Contenido principal del artículo

پ.ی. د. بەهات حەسیب قەرەداخی

Resumen





پوختە :


لەدواى داگیرکردنى ویلایەتى بەغداد ، لە ساڵى 1917 دا ، ئینگلیزەکان کەوتنە دانانى نەخشە و پلان بۆ هەڵکشان بەرەو کوردستان و ویلایەتى موسڵ . بۆ ئینگلیز واباشتر بوو به‌رله‌ هاتنیان بۆ كوردستان زه‌مینه‌سازییه‌ك بكه‌ن تاكو كه‌مترین زیانیان به‌ركه‌وێت


دەرچواندنى رۆژنامەیەک بەزمانى کوردى بەناوى ( تێگەیشتنى راستى )یەوە لە بەغداوە ، بووە پێویستییەکى سەرەکیى ئەو پرۆسەى زەمینەسازییە . (تێگەیشتنی ڕاستی) بڵندگۆو ئامڕازی پڕوپاگەندەی سیاسیی ئینگلیز بوو، ئامانجی هەرە سەرەکیی ئەوە بوو  "ڕاستیەک" لە کورد "بگەێنێ" کە ئینگلیز سەرکەوتووی جەنگن و دوژمنەکانیش کە تورکی عوسمانیین، دۆڕوان، هەر میللەتێکیش  دۆستایەتی ئینگلیز بکات ، ئەوا لەو سەرکەوتن و خێرو خۆشیە بێ بەش نابێت، خۆ ئەگەر وا نەکەن خراپیان بەسەر دێت! .


لەو ڕوانگەیەوە ئینگلیز لەڕێی هەواڵ و وتارەکانی ( تێگەیشتنی ڕاستی )یەوە لەماوەی ساڵێکدا هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەی سیاسیی بەرنامە بۆ دارێژراوی بە سستماتیک، بەرپاکردو تێکەڵەو کۆکراوەیەکی تەکنیکی هەمە جۆری تێدا بەکارهێنا.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

قەرەداخی پ. د. ب. ح. . (2023). پڕوپاگەندەی سیاسیی بەریتانی لە ڕۆژنامەی (تێگەیشتنی ڕاستی)دا. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(1), 890–906. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp890-906