Contenido principal del artículo

مەشخەڵ ڕۆستەم حمدأمین پ.د.کاوە على محمد

Resumen

پوختەى توێژینەوەکە:


ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینى پەیوەندی نێوان گێچەڵى ئەلیکترۆنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندى بە هۆشیارى خودی، زانینى جیاوازى نێوانیان بەپێى گۆڕاوەکانى ڕەگەز قۆناغى خوێندن و پسپۆڕى خوێندن، توێژەر میتۆدى وەسفی پەیوەندی بەکارهێناوە، کۆمەڵگەى توێژینەوەکەى پێکهاتووە لە خوێندکارانى زانکۆى کۆیە کە ژمارەیان (4318) خوێندکارە، نمونەى توێژینەوە (647) خوێندکارى نێر و مێیە، کە بەشێوەى هەڕەمەکی چینى گونجاو هەڵبژێردراوە، ئەو کەرستانەى کە بەکارهاتووە بریتییە لە پێوانەى (گێچەڵى ئەلیکترۆنى) کە توێژەر خۆى ئامادەى کردووە هەروەها پێوانەى هۆشیارى خودی (القرة غولي، 2010) دواى دەرهێنانى جێگیرى و ڕاستگۆیی پێوانەکە جێبەجێکرا، لە گرنگترین ئەو ئامرازە ئاماریانەى بەکارهاتووە بریتییە لە (ناوەندی ژمێرەیی، لادانى پێوەرى، تاقیکردنەوەى Anova, Person, T-Test)، لە ئەنجامدا دەرکەوت:



  • ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە بەرزە.

  • بوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز لە بەرژەوەندى ڕەگەزی مێ.

  • نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى قۆناغى خوێندن.

  • نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى ئەنجامدانى گێچەڵى ئەلیکترۆنى بە پێى گۆڕاوى پسپۆڕى خوێندن.

  • ئاستى هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە لە ئاستێکى بەرز دایە.

  • نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز.

  • نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى قۆناغى خوێندن.

  • نەبوونى جیاوازى بەڵگەدارى ئامارى لە ئاستى هۆشیارى خودی بە پێى گۆڕاوى پسپۆڕى خوێندن.

  • پەیوەندییەکى ڕاستەوانەى لاواز لە نێوان گێچەڵى ئەلیکترۆنى و هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە هەیە.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

حمدأمین م. ڕ. . ., & محمد پ. ع. . . (2023). گێچەڵى ئەلیکترۆنى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی بە هۆشیارى خودی لاى خوێندکارانى زانکۆى کۆیە. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(2), 323–338. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp323-338