Contenido principal del artículo

ناز حەکیم محەمەد ڕەنج حیکمەت محەمەد

Resumen





پوختەی توێژینەوە


ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات کە پێگەی هونەری ئاڤانت-گارد دیاری بکات لە ئەمڕۆدا، لە ڕووی ئامانج و هەڵوێست و ڕەگە مێژوویەکانی و بەشێک لە تاک و گروپ و تۆڕەکانی و جوڵانەوەکانی، کە ئەگەر چی دیاردەی ئاڤانت-گاردە هونەرییەکان بە کۆمەڵ وەک یەک ڕێڕەو دەبینرێن بەڵام هەر یەکێکیان خاوەن کۆنتێکست و جینالۆجی و ڕوانگەی ئێستاتیکی و ڕامیاری و بەرنامە و کاری تایبەت بە خۆیانن.


سەرنج دەخاتە سەر چەند خاڵێکی گرنگ کە دەرگا دەکەنەوە بۆ تێگەیشتن لە تیۆری ئاڤانت-گارد، لەوانە: پەیوەندی نێوان ئاڤانت-گاردی-مێژوویی و ئاڤانت-گاردی-نوێ، ئاڤانت-گارد وەک دژە هونەری ئۆتۆنۆم، ڕامیاری ئاڤانت-گارد بەرامبەر بە دەسەڵاتی بازاڕ.


میتۆدی شیکاریی پەیڕەوکراوە تا بتوانێت پێگەی ڕاستەقینەی ئاڤانت-گارد دیاری بکات وەک ڕەوتێکی بەرهەڵستکاری کولتووری، جگە لەمە لە رووی تیۆرییەوە بەراوردکاری کراوە بە هۆی ئەو پارادۆکسەی کە لە نێوان هەندێک لە جووڵانەوەکانیدا هەیە.


توێژینەوەکە لە دەرئەنجامدا فۆڕمێک ئەداتە ئاڤانت-گارد کە ڕەهەندێکی پڕۆتێستی رامیاری کۆمەڵایەتی هەیە و دابڕ نیە لە ئێستاتیک، کە دەتوانێت لە یەک کاتدا بەرامبەر دەسەڵاتە ئیدیۆلۆجی  و سەرمایەدارییەکاندا ڕابوەستێت.






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

محەمەد ن. ح. ., & محەمەد ڕ. ح. . (2023). ڕوخساری ئاڤانت-گارد لە ئەمڕۆدا. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(2), 654–665. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp654-665

Artículos similares

1 2 3 4 5 6 7 8 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.