Contenido principal del artículo

یادگار محمد امین پ.ی.د. حسن فخرالدین خالد پ.د. ڕێبوار سعید ڕشید

Resumen





پوختە


ئامانجی توێژینەوەکە بریتیە لە پێوانەکردنی بیرکدنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشە هونەریەکان لە زانکۆی سلێمانی هەروەها بەپێی ڕەگەزی گۆڕاوی (نێر – مێ) و بەپێی گۆڕاوی کۆلێج لەنێوان (خوێندکارانی کۆلێجی هونەر  - خوێندکارانی کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتى/ بەشى پەروەردەى هونەر)، وە توێژینەوەکە بە میتۆدی (وەسفی) کاری لەسەر کراوە بە ویستی گەڕان بەدوای چیەتی و چۆنیەتی دیاردەکان.  ناوەڕۆکی توێژینەوەکە دەربارەی بابەتی بیرکردنەوەی پێهێنەرانەیە لە توانای تاکدا و ئاڕاستەکردنی بەرەو بیرکردنەوەی داهێنەرانە. هەروەها کۆمەڵگای توێژینەوەکە بریتیە لە بابەتی بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی قۆناغی سێ و چواری کۆلێجی هونەر/ بەشی شێوەکاری و پەروەردەی هونەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، و نمونەی وەرگیراو پێکهاتووە لە (٤٠) خوێندکار لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ.کە توێژەر ئامڕازی (ڕاپرسی) بەکارهێناوە لەگەڵ پسپۆڕانی بواری دەرونناس و ڕێگاکانی وانەووتنەوەدا،  لەڕێگەی ڕاستگۆیی دەرەکی و ناوەکیەوە پێوەرێک دروستکراوە بۆ بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە، وە ڕای شارەزایان وەرگیراوە و پاشان بۆ جێگیری بەسەر نمونەیەک لە خوێندکاراندا جێبەجێکراوە. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لە بەشی چواردا خراونەتە ڕوو. هەروەها توێژەر ڕاسپاردەی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە کە بریتیە لە:






 


ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لەلایەن سەرۆکایتی زانکۆی سلێمانیەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشە هونەریەکانی زانکۆی سلێمانی.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

یادگار محمد امین, پ.ی.د. حسن فخرالدین خالد, & پ.د. ڕێبوار سعید ڕشید. (2024). پێوەری بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشەکانی هونەر لە زانکۆی سلێمانی. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 5(1), 191–201. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp191-201