سایكۆلۆژیای زمان له كورتیلهچیرۆكهكانی ( سابیر ڕه‌شید)دا
Contenido principal del artículo
Resumen
پوخته:
سایکۆلۆژیای زمان، بوارێکی زانستییە لێکۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان مێشک، بیرکردنەوە و زمان دەکات. ئامانجی سەرەکی ئه‌م پرۆسەيه لە مێشک‌دا، شیکاری پێکهاتەیی زمانه‌وانییه، شیکردنەوەی ئەم ده‌ربڕينه زمانييانه بریتییە لە تێگەیشتن لە هێزی بێدەنگی و دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ته نه‌وتراوه‌كان و شيكردنه‌وه‌ى ده‌رونى.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانیی ده‌رونی بۆ هه‌ندێك له كورتیلهچیرۆكهكانی(سابیر ڕه‌شید) ده‌كه‌ین، كه تێیدا نەخشەکێشانی ڕێڕەوێکی کاریگەره بۆ ئه‌ده‌ب. (سابیر ڕەشید) یەکێکە لە نوسەرانی بەتوانای کورد. کورتیلەچیرۆکەکانی ئەم نوسەرە لە ڕوی سایکۆلۆژیای زمانەوە تایبەتمەندی و دەوڵەمەندی زۆری تێدایە. لێره‌دا پشت به ڕێبازی وه‌سفی شیكاری به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی هه‌ندێك لایه‌نی ڕه‌خنه‌ی شیكاری ده‌رونی. توێژینه‌وه‌كه له دوبه‌ش و پێشه‌كی پێكهاتووه؛ به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به لایه‌نی سایكۆلۆژیای زمان و به‌شی دووه‌م بریتییه له لایه‌نی كاره‌كی و شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانیی ده‌رونی هه‌ندێك له كورتیله چیرۆكه‌كاندا، له دواتر (81) كورتیلهچیرۆكهكهمان له خشته‌یه‌كدا به‌پێی بارودۆخه ده‌رونییه‌كان پۆلینكردووه، به‌مه‌ش چه‌ند ئه‌نجامێكی گرنگمان ده‌ستكه‌وتووه؛ له‌وانه: یه‌كێك له گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنانی هێما و میتافۆری دەرونییە، ئەو بە شێوازێکی وردبینانە زمان وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی حاڵەتە دەرونی و کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤ بەکاردەهێنێت. به دەستەواژە تایبەتەکان توانیویەتی گەورەترین واتا لە کەمترین چوارچێوەدا جێگیربكات.
كلیله‌وشه: سایكۆلۆژیای زمان؛ كورتیله‌چیرۆك؛ سابیر ڕه‌شید؛ زمان و ده‌رون؛ واتای ده‌رونی.
Descargas
Detalles del artículo
Cómo citar

Esta obra está bajo una licencia internacional Creative Commons Atribución-NoComercial-SinDerivadas 4.0.