Contenido principal del artículo

أحمد محمود عبدالله

Resumen

به شێک لە  شيعره‌كانى دڵدار هه‌ڵگرى گوتارى سياسين‌، هه‌ره‌وه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پێشينه‌ ڕۆشنبيرو شه‌پۆڵى بيرى ناسيوناليستى دواى مۆدێرنيته‌ يه‌، كه‌ دڵدار پێوه‌يان كاريگه‌ر بووه‌. به‌ جۆرێك بيركردنه‌وه‌ى شاعير واى كردووه‌، دواى پرسيارى (ئاسه‌ف)ى براگه‌وره‌ى دڵدار له‌ باره‌ى چیبوونى شاعير، وه‌ك يه‌كه‌م پرسيارله‌ كوردبوون، كه‌ به‌يه‌كه‌م ده‌سپێك و سه‌رهه‌ڵدانى بيرى نه‌ته‌وايه‌تى و كوردبوون لاى شاعير گه‌شه‌ ده‌كات. دواى ئه‌وه‌ش دروستكردنى گروپ و ده‌سته‌ بۆ به‌كارهێنانى هێز بۆ سه‌پاندنى بيرى نه‌ته‌وايه‌تى له‌ سه‌ره‌تايه‌كى زوو له‌ ناو منداڵان، به‌ناوى گروپى (به‌چه‌ شێران) له‌ خوێندنگه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى ئه‌مه‌ سه‌ره‌تايه‌كى به‌هێزه‌ بۆ كاركردنى دڵدار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا. توێژينه‌وه‌كه‌مان له‌ سێ  ته‌وه‌ر پێكديت‌. ته‌وه‌رى يه‌كه‌م بريتيه‌ له‌ كورته‌يه‌ك له‌ ژيان و بيوگرافياى شاعير و وێستگه‌كانى خه‌بات له‌ ناو گروپ و كۆمه‌ڵه‌ سياسيه‌كاندا. ته‌وه‌رى دووه‌م بريتييه‌ له‌ پێناسه ‌و چه‌مكى ناسيوناليزم و ناسيوناليزمى كوردى و مێژووسه‌رهه‌ڵدانى و كاريگه‌رى ئه‌و ته‌وژم و بزاڤه‌ نه‌ته‌وه‌ييانه‌ كه‌ پێشتر له‌ ڕۆژئاوادا سه‌رى هه‌ڵدابوو و له‌ڕێگه‌ى شاعيران و ڕۆشنبيره‌كورده‌كانه‌وه‌ وه‌ك بيرهاورده‌ى كوردستان كرابوو. ته‌وه‌رى سێيه‌م بريتيه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ستى كوردبوون و سه‌پاندنى وه‌ك هێز به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واريدا، ودواتر‌ شڕۆڤه‌يه‌كى سايكۆىسۆسيۆلۆژى كه‌سايه‌تى دڵدار له‌ ناو سرودى ئه‌ى ڕه‌قيبمان کردووە .له‌ كۆتايدا ئه‌نجامى توێژنه‌وه‌كه‌و ليستى سه‌چاوه‌كان و پوخته‌ى توێژينه‌وه‌كه‌مان خستۆته‌ڕوو.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

عبدالله أ. م. . (2021). كوردبوون و ناسيوناليزم لاى دڵدارى شاعير. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 2(1), 1–7. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp1-7