Contenido principal del artículo

شاکر رضا أحمد کەیفی پیرداود عمر

Resumen

ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکى بەراوردکارییە لە مێژووى ڕامیارى نێوان دوو میرنشینی کۆنی عەرەبی، غەساسنە لە باکوور و معین لە باشوورى نیمچە دوورگەى عەرەب، مەبەستیش لەم توێژینەوەیە خستنە ڕووى جیاوازیەکان و لەیەکچووەکانە لەڕووى ڕامیارى و پەیوەندیە دەرەکییەکانى هەردوو میرنشین و دۆزینەوەى هۆکارى جیاوازییەکانە، چونکە جیاوازى بارودۆخی ڕامیارى لە باکوور و باشوورى نیمچە دوورگەى عەرەبی پێشهات و ڕووداوی جیاوازیشى بەرهەم هێناوە. بۆیە دەبینین ئەم دوو میرنشینە هەر لە سەرەتای دروست بوونیان تا ڕووخانیان جیاوازى هەبووە لە بەشێکی لایەنى ڕامیاریان، کە هەڵکەوتەى شوێنى جوگرافی و بوونى زلهێزەکان لە بەشی باکوور و نەبوونى لە باشوور ڕۆڵیان هەبووە لەم جیاوازیەدا، لەهەمان کاتدا خاڵى هاوبەشیش هەبووە لەنێوانیان، چونکە هەردوو میرنشین بنچینە و ڕەگەزیان یەکە و باکووریەکانیش هەر باشووری بوونە بەڵام کۆچیان کردوە بۆ باکوور و لەگەڵ تێپەڕبوونى کات خۆیان گونجاندوە و تێکەڵ بە شارستانییەتى ناوچەکە بوونە.

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

أحمد ش. ر., & عمر ک. پ. . (2022). بارودۆخی ڕامیارى نێوان میرنشینە کۆنەکانى عەرەب لە باکوور و باشووری نیمچە دورگەى عەرەبی توێژینەوەیەکى بەراوردکارییه‌ لەنێوان میرنشینی (معین و غساسنە) بە نموونە. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 3(2), 143–154. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v3n2y2022.pp143-154