Contenu principal de l'article

لانە دیار حسن پ.ی.د.سامان جەلال مەولود

Résumé





ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (ئاستی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی رۆژنامەنووسان لە خستنەرووی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا)، ئەم توێژینەوەیە لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە کە لەگەڵ شێوازی توێژینەوەکە گونجاوە. بە مەبەستی بەدەستهێنانی داتا و زانیاری ورد و دروست، توێژەر پشتی بە ڕێبازی ڕووپێویی بەستووە، مشتەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە200)  ) ڕۆژنامەنووسانی نێو کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان، کە بە شێوەی ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردراون. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی هۆکارەکانی پابەند نەبوونی ڕۆژنامەنووسان بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و دەرخستنی ئاستی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتییان لە خستنەڕووی پەیامە میدیاییەکان. گرینگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، کە دەیەوێت گرنگی و لێکەوتەکانی ڕەچاوکردنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵە ئاسمانییەکان بخاتە ڕوو. هەروەها هەوڵدەدات بزانێت هۆکارەکانی ڕەچاونەکردنی بەرپرسیاریەتی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان بۆ چی دەگەڕێتەوە.


ئەم توێژینەوەیە گەیشتووە بە چەندین دەرئەنجام لەوانە: ڕەچاوکردنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕێژەییە، واتە بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان ڕەچاوی بنەمای بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی دەکەن لەکاتی ئاراستەکردنی پەیامە میدیاییەکان بۆ جەماوەر، لەهەمانکاتدا بەشێکیان بەرپرسیاریەتیەکەیان لە ئاستێکی لاوازدایە واتە وەک پێویست ڕەچاوی ئەم بنەمایە ناکەن. لە کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی کەمی ئاستی هۆشیاری بەشێک لە تاکەکانی و حەزکردنیان بە گەورەکردنی کێشەکان و قوڵکردنەوەی لایەنی نەرێنی بابەتەکان، بوونەتە هۆی هاندان بۆ کەمتەرخەمی لە ڕەچاوکردنی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی لای بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

حسن ل. د. ., & مەولود پ. ج. . (2023). ئاستی بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵایەتیی ڕۆژنامەنووسان لە خستنەڕووی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(2), 137–151. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp137-151