Contenu principal de l'article

د.دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌

Résumé





پوخته‌


ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ناونیشانی (دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان / ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به‌نموونه‌) هه‌وڵێكه‌ بۆ خستنه‌ ڕووی گرنگیی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م و گرنگیی دیزاینكردنی ڕه‌گه‌زه‌ تایپۆگرافیكانی  تاكو بتوانرێت بابه‌ته‌كان به‌پێی گرنگییان بخرێنەڕوو. ئه‌م توێژینه‌یه‌وه‌ به‌پێی میتۆدی وه‌سفی و شیكاری ناوه‌رۆك ئه‌نجام دراوه‌ و ژماره‌كانی هه‌رسێ مانگی (ئایار و حوزه‌یران و ته‌موز) ی رۆژنامه‌ی (خه‌بات) بە سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ ، له‌ڕووی دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان قسه‌مان كردووه‌.


  له‌م ‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووین له‌وانه‌: گرتنه‌به‌ری یه‌كێك له‌  قوتابخانه‌ی دیزاین خاڵێكی گرنگه‌ بۆ دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ك ،چونكه‌ ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ كه‌سێتی ڕۆژنامه‌كه‌ و به‌گونجاوی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌ تایپۆگرافیه‌كاندا.


 له‌ژماره‌كانی ئه‌و سێ مانگه‌ی رۆژنامه‌ی خه‌باتدا قوتابخانه‌یه‌كی جێگیر یان یه‌كێك له‌ ڕێبازی قوتابخانه‌كان به‌به‌رده‌وامی نادۆزرێته‌وه‌ ، جاری وایه‌ زۆر قورسه‌ بزانیت  لاپه‌ڕه‌ی‌ ڕؤژنامه‌كه‌ به‌پێی چ قوتابخانه‌یەك دیزاینكراوه‌.


  خاڵێك كه‌گرنگه‌ و ڕۆژنامه‌كه‌ په‌نای بۆ بردووه‌ (لاپه‌ڕه‌ی جیگرەوە) یە واته‌ له‌ژماره‌یه‌كدا دوو لاپه‌ڕەی یه‌كه‌م هه‌بێت ، ئه‌میش له‌و حاڵه‌تانه‌دا ڕووی داوه‌ كه‌ لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌و رۆژه‌ به‌ته‌واوی ته‌رخان بێت بۆ بابه‌تێك و لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌می كردووه‌ به‌ جێگرەوەی لاپه‌ڕەی ‌یه‌كەم واته‌ دیزاینکردنی لاپه‌ڕه‌یەکی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ی دیزاینی لاپه‌ڕه‌ یه‌كه‌م.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

حه‌مه‌ د. ئ. . (2023). دیزاینی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی خه‌بات و چۆنیه‌تی ده‌رخستنی بابه‌ته‌كان. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(2), 487–495. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp487-495