Contenu principal de l'article

فاخر حسن خانۆ پ.ی.د.صادق حمه‌ غریب

Résumé





ئه‌مرۆ زانستی پەیوەندییە گشتییەکان ڕۆڵی گرنگی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیدا هه‌یه‌ و هه‌ر رێكخراوێك چ سیاسی یان رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان بن، یاخود كۆمپانیا بازرگانی و ته‌كنۆلۆجییه‌كان،  وه‌ك پێویستییه‌كی سه‌رده‌م بۆ گه‌یاندن و گه‌یشتن به‌  ئامانجه‌كانی  ده‌بێت لەگەڵ ژینگەی ناوخۆیی و دەرەکی هه‌وڵی خۆگونجاندن بدات و له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ لێیانه‌وه‌ نزیك بێته‌وه.


ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌ بۆ بواری ئابوری و بازرگانی و ڕه‌واجكردن گرنگ بێت ئه‌وا بۆ لایه‌نی سیاسی و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان گرنگی زیاتری هه‌یه‌ به‌ شێوویه‌ك كه‌ پەیوەندییە گشتییەکان لە ڕێکخراو و پارته‌ سیاسیه‌كان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لەڕووی پاڵپشتیکردنی قەوارەکەیان و قۆستنه‌وه‌ی دەرفەتەکان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌سه‌ندن و بەردەوامییان،


گرنگی ڕۆڵی پەیوەندییە گشتییەکان لە ڕێکخراوە سیاسه‌كان له‌كاتی بوونی لێكترازان و كێشه‌ و ته‌نگه‌ژه‌ و ملاملانێی سیاسیدا زیاتر بایه‌خه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت،‌ له‌ هه‌ر شوێنێك قەیران هه‌بێت، له‌ وڵاتێك یان هه‌رێمێكدا یاخود پارتێكی‌ سیاسی بخاته‌ به‌ردوه‌م بژارده‌یه‌کی سەخت، ئه‌وكاته‌ بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت ئۆرگان و دامه‌زراوه‌یی پەیوەندییە گشتییەکان ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرامبەر قەیرانەکەدا بگێڕن و ڕووبەڕووی ببنەوە و مامەڵەی لەگەڵدا بکەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو په‌یوه‌ندی لەگەڵ جەماوەر بكه‌ن و هه‌موو ئامرازەکانی پەیوەندی ناوخۆیی و دەرەکی له‌ دامه‌زراوه‌یی سیاسیاندا ده‌بێت به‌كاربهێنن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بیروڕای گشتی و سەرکردەکانی ڕای گشتی له‌ نێو خه‌ڵكدا بۆ ئەوەی دۆخه‌كه‌ له‌ قه‌یران ده‌ربهێنن و کەشێکی ئەرێنی دروست بكه‌ن بۆ گەڕاندنەوەی ناوبانگی دامه‌زراوه‌ سیاسیه‌كان له‌ نێو جه‌ماوه‌ردا، هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌كی سیاسی ئارام بێننه‌كایه‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ن بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی پێش قەیرانەکە له‌و‌ توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ سامپلی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌ش پارتی سیاسی له‌ هه‌ریمی كوردستان توێژه‌ر هه‌وڵی داوه‌ رۆڵی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندنی گشتییان له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌ریمی كوردستان بخاته‌ڕوو به‌ تایبه‌تی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌كی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌سفی رووپێوی له‌ رێگه‌ی فۆرمی ڕاپرسیه‌وه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی خراوه‌ته‌ڕوو له‌ ماوه‌ی زه‌مه‌نێ نێوان 2015 تاوه‌كو 2018ی خولی پێنجه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كورستان.






 

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

خانۆ ف. ح. . ., & غریب پ. ح. . . (2023). ڕۆڵی پەیوەندییە گشتییەكان، له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هەرێمی كوردستان : (قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك نمونه‌) . Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(2), 569–583. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n2y2023.pp569-583