##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

Karwan Qadir Hawnyaz Saber

پوختە

پوختە:


 


ئەم توێژینەوەیە، كە ناونیشانەكەی بریتیە لە " كاریگەریی بەركەوتن بە روومالێ جەنگی ئێران-ئیسرائیل لەفەیسبوك لەسەر تێڕوانینی بەكارهێنەرانی كورد"، ئامانجیەتی لێكۆڵینەوە بكات لەو كاریگەرییانەی كە بەركەوتن بە رووماڵی هەژمار و لاپەڕە كوردییەكانی فەیسبوك لەبارەی جەنگی  ئێران-ئیسرائیل لە (13-24ی حوزەیرانی 2025) لەسەر تێڕوانینی بەكارهێنەرانی كورد  دروستی كردووە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش، توێژینەوەكە پەنای بردۆتە بەر مێتۆدی روپێوی و بەكارهێنانی ئامرازی فۆرمی راپێوی بۆ كۆكردنەوەی داتا لە سامپڵی توێژینەوەكە، كە سامپڵی (Convenience sample)یەو لە (400) بەشداربوو و بەكارهێنەری فەیسبوك پێكهاتووە، بەمەستی لێتوێژینەوەو لێكۆڵینەوە لە ئاڕاستەو  تێڕوانینەكانیان لەو بارەیەوە. فۆرمێكی گوگڵ لەلایەن توێژەرانەوە بۆ راپرسیەكە دیزاین و دروستكرا و لە نێو سامپڵەكەدا دابەشكرا و چوار سەد فۆرم پڕكرایەوە. توێژەران پەنایان بردە بەر  رێبازی وەسفی بۆ شرۆڤەكردنی ئەنجام و داتاكان و بەرنامەی (SPSS) بۆ رێكخستن و شیكردنەوەو  لێكدانەوەی داتاكان. ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخەن كە بەركەوتن بە رووماڵی جەنگی ئێران-ئیسرائیل لە هەژمارو لاپەڕە كوردییەكانی فەیسبوك كاریگەریی هەبووە لەسەر تێڕوانینی بەكارهێنەرانی كورد بەرامبەر بە جەنگەكە لەلایەك و ئەو دەرهاویشتانەی لە جەنگەكە دەكەوێتەوە لە ناسەقامگیری، دڵەڕاوكێ و هۆكارەكانی جەنگەكەو توانای سەربازیی هەردوولا و هاوسۆزیی بۆ زیانە مادی و گیانیەكانی هەردوولا.


وشە سەرەكییەكان: فەیسبوك، رووماڵی هەواڵ و زانیاری، جەنگی ئێران-ئیسرائیل، تێڕوانینی بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە