##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

Muhammed Mudhfer Ahlam Wali

پوختە

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی سروشتی پەیوەندی و کاریگەریی نێوان (بازاڕ کردنی ژمارەیی) دیجیتاڵ ماڕکێتینگ ، کە بە لایەنەکانی (ڕاکێشان، پەیوەندی، فێربوون، و هێشتنەوە) دەردەخرێت ، وە هەستانەوە یاخود چاک بوونەوەی ستراتیژی ، کە بە لایەنەکانی (قەرەبووکردنەوە، خێرایی وەڵامدانەوە، داوای لێبوردن، و دەستپێشخەری) دەردەخرێت، لە ڕوانگەی نمونەیەک لە سودمەندانی پڕۆژەی ڕۆناکی لە هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق. چوارچێوەی گشتی توێژینەوەکە بریتییە لە کێشەی توێژینەوەکە ، لە ڕێگەی دەرخستنی پرسە سەرەکیەکە دەربارەی سروشتی پەیوەندی و کاریگەری نێوان هەردوو گۆڕاوەکە، پلانەکێکی گریمانەیی بۆ توێژینەوەکە دیزاین کراوە بۆ دەربڕین دەربارەی پەیوەندیەکان و کاریگەری لە چوارچێوەی ئەو ڕوانگەیەوە دوو گریمانە سەری هەڵدا.


هەردووکیان لەژێر تاقی کردنەوەیەکی ئاماری دانراون لە ڕێگای پڕۆگرامی ئاماری (SPSS V. 25).


توێژینەوەکە پشتی بە ڕێبازی (وەسفی-شیکاری) بەستووە، کە وەسفی گۆڕانکاریە سەرەکییەکان و لاوەکیەکان کراوە جگە لە شیکردنەوەی پەیوەندیەکان و کاریگەری ، کۆمەڵگای توێژینەوەکە نوێنەرایەتی هەموو ئەو سودمەندانە دەکا لە خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژەکە لە شاری هەولێر، وە ٤٨٣ سودمەند هەڵبژێردراون لە سودمەندانی پڕۆژەکە بۆ نوێنەرایەتی وەکوو نمونەی توێژینەوەکە.


توێژینەوەکە دەمانگەیەنێ بە کۆمەڵێک دەرئەنجامی کرداری دیارترینیان هەبوونی پەیوەندی و کاریگەری لە بازاڕکردنی ژمارەیی لە بەجێگەیاندنی چاک بوونەوەی ستراتیژی ، وە توێژینەوەکە پێشنیازی گرنگی سەرنجی بەڕێوبەرانی وەزارەتی کارەبا دەکا بۆ پاراستنی ئاستێکی بەرزی دوو گۆڕاوەکە. جگە لە پەرەپێدانی پەیوەندی بەهێزی نێوانیان وە ئاڕاستەکردنی بۆ پشتگیری کردن لایەنی چاک بوونەوە و هەستانەوەی ستراتیژی .


وشە سەرەکییەکان : بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی ژمارەیی


چاک بوونەوەی هەستانەوەی ستراتیژی


پرۆژەی ڕۆناکی


وەزارەتی کارەبا


هەرێمی کوردستانی عێراق

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە