جۆرو دابەشبوون و تایبەتمەندیەکانی گەڕەکە نموونەیەکان لە شاری هەولێر

Authors

  • Asst.Prof.Dr. Hewa A. Jalal فاكەلتى پەروەردە – بەشى جوگرافيا
  • Zheyar Kh. Rasul فاكەلتى پەروەردە – بەشى جوگرافيا

DOI:

https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp583-603

Abstract

شار وەکو جەستەیەکی زیندوو بەردەوام لە گۆڕانکاری دایە، شێوەیەك لە شێوەکانی شار بریتیە لە نیشتەجێبوون، ئەم شێوازەی بەکارهێنانی زەوی بەپلەی یەکەم دێت لە داگیرکردنی زەوی شاردا کە بەشداری دەکات بە ڕێژەی (30-40٪) لە کۆی گشتی زەوی شار. ئەو ڕێژەیە گۆڕانکاری بەسەردادێت لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەکی تر، لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی تر بەگوێرەی ئاستی پێشکەوتنیان.

بێگومان شار وەکو لایەنێکی سەرەکی شوێنی نیشتەجێبوونی دانیشتوانە، بۆیە دەبینین ژمارەی دانیشتوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبوون دایە. ئەمەش وای کردووە شارەکان قوڕسایەکی زۆریان بکەوێتە سەر هەم لە فراوانبوون، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەم کردنەوەی ئەو فشارو قورساییە لەسەر شاری دایك، لە ئێستا پەنایان بردۆتە بەر دروست کردنی شارو گوندو گەڕەکی شارنشینی نموونەیی.

لە ئێستادا توێژینەوەکان لەسەر پڕۆژەی وەبەرهێنانە نوێیەکان گرینگیەکی زۆری لەلایەن پلانداڕێژەران لەلایەك و حکومەت لە لایەکی تر، وەکو چارەسەرێك بۆ کەمکردنەوەی کەم و کوڕیەکان و فشارەکان لەسەر شار، کە ئەم گەڕەکانە لە بنەڕەتدا سەر بەشاری دایکن. بەحوکمی  ئەوەی ئە گەڕەك و پڕۆژانە تەواو سەربەخۆن لەڕووی خزمەتگوزارییە ژێرخان و سەرخانەکان. دەبین لە ئێستادا لە کابینە یەك لە دوای یەکەکانی حکومەتی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بەردەوام پەرە بە کەرتی وەبەرهێنان دەدەن.

 

Downloads

Download data is not yet available.

References

لیستی سەرچاوەکان

- ال مدرس، ساکار بهاء الدین عبداللە، الانماط السکنیة في مدینة اربیل- دراسة تحلیلیة في جغرافیة المدن، رسالة ماجستیر، کلیة الاداب، جامعة صلاح الدین، 2003

- ال مدرس، ساکار بهاء الدین عبداللە، سلیم، هیوا صادق، لاتحلیل الجغرافي للماشریع السکنیة المخططة في مدینة اربیل واثرها في البیئة العمرانیة، گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان، ژمارە 6، بەرگی 23، ساڵی 2019

- حسین، سفیر جاسم، تحلیل الواقع السکني في مدینة السماوە، رسالة ماجستیر، کلیة الاداب، جامعة القادسیة، 2001

- عبداللە، ماهر ناصر، کفاءة الوظیفة السکنیة في مدینة السماوة، اطروحة دکتورا، جامعة بصرة، قسم جغرافیة، 2013

- العبیدي، محمد صالح حشاش، تقیم واقع التخطیڕ الحضري في اطار تجربة المجمعات السکنیة الاستثماریة في محافظة الانبار، رسالة ماجستیر، کلیة الاداب، جامعة الانبار، قسم الجغرافیة، 2022

العطوي، عبداللە، جغرافیة المدن، الجزء الثالث، مطبعة دار النهضة العربیة، بیروت، 2003

الهیتي، صبری فارس، جغرافیة المدن، دار صفاء للنشر والتوزیع، عمان، ط١، 2010

چاوپێکەوتن لەگەڵ (اکبر محمد علی)، خاوەنی نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەو زەوی زاری هیران، ڕێکەوتی (18/3/2023)

چاوپێکەوتن لەگەڵ (عماد عزیز سلیم)، خاوەنی نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەو زەوی زاری باغی هەرزان، ڕێکەوتی (18/3/2023)

حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار، بەشی نەخشەسازی، ڕێکەوتی (3/11/2021)

سەردانی مەیدانی توێژەر، ڕێکەوتی (13/3/2023)

نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی حاجی سەلام، ڕێکەوتی (17/3/2023)

هەرێمی کوردستانی عێراق، وەزارەتی پلاندانان، دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای هەولێر، هۆبەی ئامار، ڕێکەوتی (5/11/2021)، (16/114/2022)

هەرێمی کوردستانی عێراق، وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێم، هۆبەی ئامار، ڕێکەوتی (5/11/2021)، (16/114/2022).

Published

2024-02-08

How to Cite

پ.ى.د.هیوا امین جلال شوانی, & م. ى. ژيار خدر رسول. (2024). جۆرو دابەشبوون و تایبەتمەندیەکانی گەڕەکە نموونەیەکان لە شاری هەولێر. Polytechnic Journal of Humanities and Social Sciences, 5(1), 583-603. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v5n1y2024.pp583-603

Issue

Section

Research Articles