جۆرو دابەشبوون و تایبەتمەندیەکانی گەڕەکە نموونەیەکان لە شاری هەولێر
Hauptsächlicher Artikelinhalt
Abstract
شار وەکو جەستەیەکی زیندوو بەردەوام لە گۆڕانکاری دایە، شێوەیەك لە شێوەکانی شار بریتیە لە نیشتەجێبوون، ئەم شێوازەی بەکارهێنانی زەوی بەپلەی یەکەم دێت لە داگیرکردنی زەوی شاردا کە بەشداری دەکات بە ڕێژەی (30-40٪) لە کۆی گشتی زەوی شار. ئەو ڕێژەیە گۆڕانکاری بەسەردادێت لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەکی تر، لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی تر بەگوێرەی ئاستی پێشکەوتنیان.
بێگومان شار وەکو لایەنێکی سەرەکی شوێنی نیشتەجێبوونی دانیشتوانە، بۆیە دەبینین ژمارەی دانیشتوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبوون دایە. ئەمەش وای کردووە شارەکان قوڕسایەکی زۆریان بکەوێتە سەر هەم لە فراوانبوون، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەم کردنەوەی ئەو فشارو قورساییە لەسەر شاری دایك، لە ئێستا پەنایان بردۆتە بەر دروست کردنی شارو گوندو گەڕەکی شارنشینی نموونەیی.
لە ئێستادا توێژینەوەکان لەسەر پڕۆژەی وەبەرهێنانە نوێیەکان گرینگیەکی زۆری لەلایەن پلانداڕێژەران لەلایەك و حکومەت لە لایەکی تر، وەکو چارەسەرێك بۆ کەمکردنەوەی کەم و کوڕیەکان و فشارەکان لەسەر شار، کە ئەم گەڕەکانە لە بنەڕەتدا سەر بەشاری دایکن. بەحوکمی ئەوەی ئە گەڕەك و پڕۆژانە تەواو سەربەخۆن لەڕووی خزمەتگوزارییە ژێرخان و سەرخانەکان. دەبین لە ئێستادا لە کابینە یەك لە دوای یەکەکانی حکومەتی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بەردەوام پەرە بە کەرتی وەبەرهێنان دەدەن.