کەسایەتی کراوە – گۆشەگیر لە لایەن ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق

المؤلفون

  • ارسلان احمد حسن قسم علم النفس،کلیة الاداب، جامعة صلاح الدین،کردستان،عراق
  • عومەر ابراهیم عزیز قسم علم النفس،کلیة الاداب، جامعة صلاح الدین،کردستان،عراق

DOI:

https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp81-90

الكلمات المفتاحية:

کەسایەتی کراوە، گۆشەگیر، ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی، کوردستان-عێراق

الملخص

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی جۆری کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر  لای ئەندامانی پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق،و زانینی جۆری کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر بەپێ گۆراوی دیموگرافی (نێر و مێ)و ئاستی بروانامە،توێژەران (میتۆدی وەسفی )یان بەکارهێناوە،کۆمەلگەی توێژینەوەکە پێکدێت لە ئەندامانی پەرلەمانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق،نمونەی توێژینەوەکە بریتییە لە(٦٣)ئەندام پەرلەمان کە پێکدێن لە(٤٦ نێر)(١٧مێ) لە رووی ئاستی بروانامەی (ئامادەیی،دیبلۆم،بەکالۆریوس،ماستەر،دکتۆرا)پێکدێن.کە بەشێوازی هەرەمەکی سادە هەلبژێردراون،توێژەر پشتی بەستووە بەپێوەری(حسین،٢٠٠٣)بۆ کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر کەلە (١٨ برگە) پێکهاتووە، توێژەران هەلسان بە بەکارهێنانی بەرنامەی(SPSS)بۆ شیکردنەوەی ئامارییەکان،بۆ دەرهێنانی جێگیری،رێگەی (دابەشکردنی دووبارە)و(دابەشکردنی نیوەی)بۆ پێوەرەکەیان بەکارهێنا. بۆ پێوەری کەسایەتی کراوە-گۆشەگیر لەبەر تاکی ژمارەی پێوەرەکان لە دابەشکردنی نیوەی هاوکۆلکەی پەیوەندی جیتان و سپرمان براون بەکارهێنرا بۆ راستی و دروستی جێگیری پێوەرەکە نمرەکانی دەرچووی پێوەرەکە بۆ کەسایەتی کراوە  وگۆشەگیر بە دابەشکردنی دووبارە بریتی بوو لە(0.88)کە بەلگەدارە بە ئاستی بەلگەداری ئاماری (0.05)و پەیوەندێکی بە‌هێزە  بۆ جێگیری کەسایەتی کراوە-گۆشەگیر بە رێگای دابەشکردنی نیوەی بە رێگای هاوکۆلکەی پەیوەندی جیتان بریتی بوو لە(0.901)بەهاوکۆلکەی پەیوەندی سپێرمان براون بریتی بوو لە(0.94)،لە ئەنجامدا دەرکەوت کە  نمونەی توێژینەوەکە بە ئاراستەی کەسایەتی گۆشەگیرن،وە جیاوازی نیە لە کەسایەتی کراوە و گۆشەگیر بەپێ گۆراوی رەگەز،و جیاوازی هەیە بەپێ گۆراوی ئاستی بروانامە لە بەرژەوەندی بروانامەی ماستەرە،ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە ئەوانەی هەلگری بروانامەی ماستەرن زیاتر بەرەو ئاراستەی کەسایەتی کراوەن.

 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

المراجع

- رزاق ، سێبەر رزگار ، (٢٠١٤) کاریگەری بەکارهێنانی گەردەلوولی مێشک لەسەر دەستکەوتی فێرخوازانی پۆلی شەشەمی بنەرەتی لە بابەتی پەروەردەی مەیدانی و گەشەپێدانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە ، زانکۆی کۆیە .(( نامەی ماستەری چاپ نەکراو )) .

٢- عومەر ، مەعەن خەلیل (٢٠١١) میتۆدەکانی توێژینەوە لە کۆمەلناسیدا ، وەگێران ، شوان ، محمد ، چاپخانەی رۆژهەلات ، هەولێر

٣- مستەفا ، خاوەر سالح (٢٠٠٧) ، نیشانە تێکچونەکانی فشاری دوای هێدمەی دەروونی (PTSD) لای ئافرەتە بارزانییەکانی شالاوی ئەنفال ، زانکۆی سەلاحەددین _ هەولێر کۆلێژی پەروەردە ، بەشی پەروەردە و دەروونزانی . .(( نامەی ماستەری چاپ نەکراو)).

٤- مستەفا، یوسف حمەصالح، (٢٠١٩)کەسایەتی و سروشتی مرۆڤ، بلاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی،چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین، هەولێر.

دووەم / سەرچاوەی عەرەبی

٥- ابوعلام ، رجاء محمود ، (٢٠١٤) مناهج البحث فی العلوم النفسیە و التربویە، دار النشر الجامعات ، لقاهرە ، مصر

٦- البرواري، رشيد حسين أحمد،(2013). الأفكار العقلانية واللاعقلانية وعلاقتها بالالتزام الديني وموقع الضبط، ط1، دار جرير للنشر والتوزيع، عمان.

٨- حسن، فینك امجد ، (٢٠٠٣) سمة (الانبساطیة - الانطوائیة)وعلاقتها بالتفوق و والتاخر الدراسیین ، لدی طلبة المرحلة الاعدادیة ، ((رسالة غير منشورة))، جامعة صلاح الدین / اربیل ، کلیة التربیة .

٩- شامية ، محمود سليمان محمود (٢٠١٦) ، سمات الشخصية وعلاقتها بالتكيف النفسي لدى المراهقين المهدمة بيوتهم ، ((رسالة ماجستیر غیرمنشورة))، التربية الإسلامية - غزة جامعة شئون البحث العلمي والدراسات العليا.

١٠- العتيبي ، سعد عويض زياد (١٩٩٦) ، علاقة القلق النفسي بالإنبساط والإنطواء لدى عينة من المرضى والأسوياء في المنطقة الغربية ( مكة المكرمة - الطائف - جدة ) ، ((رسالە ماجستر غیر منشورە )) ، المملكة العربية السعودية وزارة التعليم العالي جامعة القری كلية التربية بمكة المكرمة الدراسات العلیا ، القسم : علم النفس.

التنزيلات

منشور

2023-03-31

كيفية الاقتباس

حسن ا. ا. ., & عزیز ع. ا. . (2023). کەسایەتی کراوە – گۆشەگیر لە لایەن ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(1), 81-90. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp81-90

إصدار

القسم

مقالات بحثيه