ئاڵنگارییەکانی بەردەم سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاسیای ناوەڕاست
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
ههڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران و دروست بوونی دەوڵەتانی موسلمان لە سنورەکانی باکوری ئێران، بۆ تاران بە دەرفەتێکی گەورە لێکدەدرێتەوە، لە راستیشدا دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست خۆیان بە فەرمی لە چوارچێوەی بازنەی جیهانی ئیسلامیدا دەبینەوە، واتە دووبارە ئەو دەوڵەتانە خۆیان بە بەشێک لە جیهانی ئیسلامی ڕاگەیاند. چەند دەوڵەتێک لە ناوچەکە سیمبولەکانی ئایینی ئیسلامییان لەنێو ئاڵاکەیان جێگیرکرد و گشتیان چوونە پاڵ ڕێکخراوی هاریکاری دەوڵەتانی ئیسلامی و بوون بە ئەندام "ئەو کات ناوی کۆنفرانسی هاریکاری دەوڵەتانی ئیسلامی" بوو. پێگیریکردنی ناسنامەی دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست بە ئیسلام ئاماژەیە بۆ ئامادەبوونیان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هێزە سەردەستەکانی جیهانی ئیسلامی. هەوڵەکانی ئێران بۆ نیشاندانی خۆی بە سەرکردەی جیهانی ئیسلامی بۆ ئەوەیە کە پایەکانی هەژموونی خۆی لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست جێگیر بکات، بەڵام ئێران تاکە دەوڵەت نییە کە بۆ ئەم ئامانجە تیدەکۆشێت.