محتوى المقالة الرئيسي

ئاشنا دڵشاد مەجید پ.ى.د.سامان جەلال مەولود

الملخص





پوختە


ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: (ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان، میدیای نوێ بە نموونە)، لە جۆری توێژینەوەی وەسفییە كه‌ تێیدا(Mix Method) به‌كارهاتووه‌، نموونەی توێژینەوەكە بریتییە لە (200) میدیاکار كە لە یەکێک لە ئامرازەكانی میدیای نوێ لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، بەشێوەی ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردراون لە میدیای نوێ. کێشەی ئەم توێژینەوە بریتییە لە تێگەیشتن و گەیشتن بە هۆکاری ئاستی پابەندنەبوونی میدیاکاران لە میدیای نوێ بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها دۆزینەوەی هۆکارەکانی پابەندنەبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان.


گرنگی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە کەمکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، کە بە کاریگەری میدیای نابەرپرس و میدیاکاری نائەکادیمی دروست بووە، هەروەها دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گرفتەمیدیاییەکان وبەرزکردنەوەی کوالێتی پەیامە میدیاییەکان لە کەناڵەکانی میدیا بە تایبەت لە میدیای نوێ دا.


ئەم توێژینەوەیە گەیشتووە بە چەندین دەرئەنجام لەوانە: ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستان لاوازە، یەکێک لە بەربەستەکانی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا  لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە بەشێک لە میدیاکارانی ئامرازەکانی میدیای نوێ لە کوردستان ئاشنای بنەماکانی ئیتیک و یاسای میدیایی نین.






 

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

مەجید ئ. د. . ., & مەولود پ. ج. . (2023). ئاستی پابەندبوونی میدیاکاران بە پرەنسیپەکانی ئیتیک و یاسای میدیا لە هەرێمی کوردستا ن. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 4(1), 907–918. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp907-918

المؤلفات المشابهة

1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 > >> 

يمكنك أيضاً إبدأ بحثاً متقدماً عن المشابهات لهذا المؤلَّف.