رادەى پشتبەستنی گەنجانی شاری هەولێر بە مۆبایلی زیرەك لە بەكارهێنانیان بۆ فۆرمەكانی میدیای نوێ (توێژینەوەیەكی رووپێویە)
محتوى المقالة الرئيسي
الملخص
پوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە ئاشكراكردنى ئاستى پشتبەستنى گەنجانی شاری هەولێر بە ئامرازەكانى میدیاى نوێ لە ژیانی رۆژانەیاندا بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە ناوەڕۆك و فۆرمەكانی میدیای نوێ و ریزبەندكرنی بەكارهێنانەكانى بۆ فۆرمەكانیمیدیاى نوێ، توێژینەوەكە لە جۆری توێژینەوە وەسفییەكان هەژماردەكرێت، تیایدا میتۆدیی ڕووپێویی بەكارهاتووە و پشت بە ئامرازی فۆرمی ڕاپرسی بەستراوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی گووگڵ فۆرمەوە دروستكراوە.
ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوەی هەردوو تیۆری پشتبەستن بە ئامرازەكانی میدیا و دەوڵەمەندیی ئامرازەكانی میدیادادا جێبەجێكراوە، بەوپێیەی ئەوەی یەكەم جەخت لە بایەخی فاكتەری ئامانج دەكاتەوە لە پرۆسەی پشتبەستن بە میدیا، هەرچی تیۆری دووەمە زیاتر سەرنجی خستۆتە سەر فاكتەری هەمەچەشنی ناوەڕۆك بۆ دیاریكردنی رادەی دەوڵەمەندیی ئامرازەكانی پەیوەندییكردن، ئەم دوو رەهەندەش بە وردی لە بڕگەكانی فۆڕمی راپرسییدا رەنگیداوەتەوە.
كۆمەڵگەی توێژینەوەكە بریتییە لە گەنجانی شاری هەولێر، نموونەی توێژینەوەش بە شێوەیەكی هەڕەمەكی وەرگیراون و فۆڕمە ئەلیكترۆنییەكەیان لە شێوەی بۆ نێردراوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەكە پێیگەیشتووە بریتییە لەوەی زۆرینەی گەنجانی شاری هەولێر مۆبایلی زیرەك بەكاردێن بۆ پەیوەندییكردن بە كەسانی دیكە و دەستخستنی هەواڵ و زانیاری.
كلیلە وشەكان: مۆبایلی زیرەك، پشتبەستن، میدیای نوێ، گەنج.