رۆلی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له گرینگی پێدانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
Contenido principal del artículo
Resumen
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی(رۆڵی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له گرنگی پێدانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان) توێژینه‌وه‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌و رۆڵه‌ی كه‌وا په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌یبینێت له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به جه‌ماوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژینگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاری گه‌وره بۆته‌وه له تێكڕای بواره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییه‌وه، بۆیه توێژه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌م رۆله ده‌خاته‌روو. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌كی وه‌سفییه، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی داتا و زانیاری وورد میتۆدی رووپێوی به‌كارهێناوه. كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش بریتییه له كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا نموونه‌ی هه‌ره‌مه‌كی مه‌به‌ستدار وه‌رگیراوه، ئه‌وانیش به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی(كاروباری كارگێری، كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان، راگه‌یاندن، پرۆتۆكۆل، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه) كه ژماره‌یان (122) كارمه‌نده به هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ، گرینگ‌ترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژه‌ر پێی گه‌یشتووه پەیوەندییە گشتییەكان رۆڵی هەیە لە گرینگی پێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە جەماوەری نێودەوڵەتی، هه‌روه‌ها بەشی پەیوەندییە گشتییەکان توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و دروست بكات له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تردا.