##plugins.themes.bootstrap3.article.main##

د. شڤان اسماعیل حمد پ.ی.د. عبدالله خورشید عبدالله شمال یاسین ملاك

پوختە





دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و سەقامگیريی سیاسی لە بابەتە گرنگەكانی بەشداری پێكردنی تاكەكانن لە داڕشتنی سیاسەتە ورد و گەورەی كۆمەڵگاكان. ئامانجی توێژینەوەکە بریتیە لە دیارکردنی پەیوەندی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بە سەقامگیریی سیاسییەوە.


توێژەر بۆ بەهێز كردنی توێژینەوەكە پشتی بە چەند بنەمایەكی تیۆری دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بەستووە لەوانە: بنەمای تیۆری ئازادی جان ڕاوڵز، بنەمای تیۆری یەكسانی مایكێل واڵزێر، بنەمای تیۆری حكومەتی یاسای فۆن هایك، بنەمای تیۆری مافەكانی ڕۆناڵد دۆركین، بنەمای تیۆری سیاسی دیڤید میلێر و بنەمای تیۆری تواناكانی مارتا نۆسبام.


بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوە، توێژەر كۆمەڵگای توێژینەوەكەی كە پێكهاتووە لە (20) گەرەكی شاری هەولێر كە بە شێوەیەكی هەرەمەكی 350)) كەس لە ڕەگەزی نێر و مێ وەرگرتووە. بۆ شیكردنەوەی داتا و زانیارییەكان كە لەلایەنی مەیدانی بەدەستهاتوون پشتی بە بەرنامەی (بەستەكی ئاماری بۆ زانستە كۆمەڵایەتییەكان SPSS) بەستراوە و، بۆ گەیشتن بە ئامانجەكە، سوودی لە میتۆدی وەسفی (هاوپەیوەندی) وەرگرتووە. توێژینەوەكە گەیشتووە بە کۆمەلێک دەرئەنجام گرنگترینیان پەیوەندی لەنێوان ڕەهەندەكانی گۆڕاوی سەربەخۆ (دادپەروەریی كۆمەڵایەتی) و ڕەهەندەكانی گۆڕاوی پاشكۆ (سەقامگیريی سیاسی) كۆك و مەعنەویی بوون چونكە ئاستی بەهای ئاماژەی ئاماری (sig) بۆ بەهای تاقیگەری پەیوەندی بە ڕێژەی (0,000) بووە كە كەمترە لە ئاستی بەهای مەعنەوی (0,05) و، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی پەیوەندی مەعنەوی ئەرێنی لەنێوان ڕەهەندەكانی هەر دوو گۆڕاوی سەربەخۆ و پاشكۆ بەبەهای (0.814) واتا كاتێك دادپەروەریی كۆمەڵایەتی زیاد بێت لە بەرامبەردا سەقامگیریی سیاسیش زیاد دەبێت بە ڕێژەی (81%).


لە ژێر ڕۆشنایی دەرئەنجامەكانی توێژینەوەكە، توێژەر كۆمەلێك پێشنیاز و ڕاسپاردەی پێشكەش بەو توێژەرانی دوای خۆی و لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەت و ناوەندەكانی توێژینەوە، و رێكخراوەكان كردووە.


 چەمكە سەركییەكان: دادپەروەری، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و سەقامگیریی سیاسی






 

##plugins.generic.usageStats.downloads##

##plugins.generic.usageStats.noStats##

##plugins.themes.bootstrap3.article.details##

بەش
Research Articles

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە