پێوەری بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشەکانی هونەر لە زانکۆی سلێمانی
##plugins.themes.bootstrap3.article.main##
پوختە
پوختە
ئامانجی توێژینەوەکە بریتیە لە پێوانەکردنی بیرکدنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشە هونەریەکان لە زانکۆی سلێمانی هەروەها بەپێی ڕەگەزی گۆڕاوی (نێر – مێ) و بەپێی گۆڕاوی کۆلێج لەنێوان (خوێندکارانی کۆلێجی هونەر - خوێندکارانی کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتى/ بەشى پەروەردەى هونەر)، وە توێژینەوەکە بە میتۆدی (وەسفی) کاری لەسەر کراوە بە ویستی گەڕان بەدوای چیەتی و چۆنیەتی دیاردەکان. ناوەڕۆکی توێژینەوەکە دەربارەی بابەتی بیرکردنەوەی پێهێنەرانەیە لە توانای تاکدا و ئاڕاستەکردنی بەرەو بیرکردنەوەی داهێنەرانە. هەروەها کۆمەڵگای توێژینەوەکە بریتیە لە بابەتی بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی قۆناغی سێ و چواری کۆلێجی هونەر/ بەشی شێوەکاری و پەروەردەی هونەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، و نمونەی وەرگیراو پێکهاتووە لە (٤٠) خوێندکار لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ.کە توێژەر ئامڕازی (ڕاپرسی) بەکارهێناوە لەگەڵ پسپۆڕانی بواری دەرونناس و ڕێگاکانی وانەووتنەوەدا، لەڕێگەی ڕاستگۆیی دەرەکی و ناوەکیەوە پێوەرێک دروستکراوە بۆ بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە، وە ڕای شارەزایان وەرگیراوە و پاشان بۆ جێگیری بەسەر نمونەیەک لە خوێندکاراندا جێبەجێکراوە. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لە بەشی چواردا خراونەتە ڕوو. هەروەها توێژەر ڕاسپاردەی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە کە بریتیە لە:
ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لەلایەن سەرۆکایتی زانکۆی سلێمانیەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکردنەوەی پێکهێنەرانە لای خوێندکارانی بەشە هونەریەکانی زانکۆی سلێمانی.