محتوى المقالة الرئيسي

شاکر رضا ٲحمد

الملخص

حوکم و دەسەڵاتى بنەماڵەى سێیەمى فیرعەونى لە مصرى کۆندا 2780-2680 پ.ز بە دەستپێکى حوکمڕانى دەوڵەتى کۆن دادەنرێت لەم وڵاتەدا، یەک سەدە ماوەى حوکمڕانى ئەم بنەماڵەیە بە ماوەیەکى گرنگ و چارەنوسساز هەژمار دەکرێت لە مێژووى مصرى کۆندا لە هەردوو لایەنى شارستانى و ڕامیارى، چونکە لەو ماوەیەدا سەردەمێکى نوێ و جیاوازى حوکمڕانى هاتە کایەوە، کە کۆمەڵێک نوێکارى و پێشکەوتنى بەخۆوە بینی، دواتر ئەم نوێکارى و پێشکەوتنە وەک بنەما و ڕێچکەیەک لەلایەن بنەماڵەکانى دواترەوە درێژەى پێدرا، لەمانەش دروست کردنى هەڕەمەکان و شێوازى حوکمکردن و نووسین و پشت بەستن بە ساڵنامە. لەسەر دەستى پاشاکانى ئەم بنەماڵەیە کۆتایی بە پەرتەوازەیی و لاوازى مصر هێنرا کە لەسەردەمى بنەماڵەى یەکەم و دووەم بنیاتنرابوو، توانیان مصرێکى بەهێز بنیات بنێن و ناسەقامگیری ڕامیاری وڵات کۆنتڕۆڵ بکەن، وە بیرۆکەى دروستکردنى هەڕەم لەلایەن پاشاکانى ئەم بنەماڵەیە سەریهەڵدا و لەلایەن ئەندازیارى بەناوبانگ (امحتب) خرایە بوارى جێبەجێ کردن قۆناغ بە قۆناغ تا لەسەردەمى بنەماڵەى چوارەم گەیشتە لوتکە، کە وەک شاکارێکى شارستانى مێژوویی تا ئێستاش سەیر دەکرێت.

التنزيلات

بيانات التنزيل غير متوفرة بعد.

تفاصيل المقالة

القسم
مقالات بحثيه

كيفية الاقتباس

ٲحمد ش. ر. . (2021). مێژووى ڕامیارى و شارستانى مصرى کۆن لەسەردەمى بنەماڵەى سێیەمى فیرعەونى 2780 – 2680 پ . ز. مجلة بولیتكنیك للعلوم الإنسانية والاجتماعية, 2(1), 8–16. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp8-16