Contenu principal de l'article

شاکر رضا ٲحمد

Résumé

حوکم و دەسەڵاتى بنەماڵەى سێیەمى فیرعەونى لە مصرى کۆندا 2780-2680 پ.ز بە دەستپێکى حوکمڕانى دەوڵەتى کۆن دادەنرێت لەم وڵاتەدا، یەک سەدە ماوەى حوکمڕانى ئەم بنەماڵەیە بە ماوەیەکى گرنگ و چارەنوسساز هەژمار دەکرێت لە مێژووى مصرى کۆندا لە هەردوو لایەنى شارستانى و ڕامیارى، چونکە لەو ماوەیەدا سەردەمێکى نوێ و جیاوازى حوکمڕانى هاتە کایەوە، کە کۆمەڵێک نوێکارى و پێشکەوتنى بەخۆوە بینی، دواتر ئەم نوێکارى و پێشکەوتنە وەک بنەما و ڕێچکەیەک لەلایەن بنەماڵەکانى دواترەوە درێژەى پێدرا، لەمانەش دروست کردنى هەڕەمەکان و شێوازى حوکمکردن و نووسین و پشت بەستن بە ساڵنامە. لەسەر دەستى پاشاکانى ئەم بنەماڵەیە کۆتایی بە پەرتەوازەیی و لاوازى مصر هێنرا کە لەسەردەمى بنەماڵەى یەکەم و دووەم بنیاتنرابوو، توانیان مصرێکى بەهێز بنیات بنێن و ناسەقامگیری ڕامیاری وڵات کۆنتڕۆڵ بکەن، وە بیرۆکەى دروستکردنى هەڕەم لەلایەن پاشاکانى ئەم بنەماڵەیە سەریهەڵدا و لەلایەن ئەندازیارى بەناوبانگ (امحتب) خرایە بوارى جێبەجێ کردن قۆناغ بە قۆناغ تا لەسەردەمى بنەماڵەى چوارەم گەیشتە لوتکە، کە وەک شاکارێکى شارستانى مێژوویی تا ئێستاش سەیر دەکرێت.

Téléchargements

Les données relatives au téléchargement ne sont pas encore disponibles.

Details de l'article

Rubrique
Research Articles

Comment citer

ٲحمد ش. ر. . (2021). مێژووى ڕامیارى و شارستانى مصرى کۆن لەسەردەمى بنەماڵەى سێیەمى فیرعەونى 2780 – 2680 پ . ز. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 2(1), 8–16. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp8-16