Hauptsächlicher Artikelinhalt

بژار عثمان أحمد سەرسام خلیل عمر

Abstract





لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی دووەم له‌ ساڵی 1914 نەبووە هۆی كۆتایی هێنان بە هزری ڕزگاری خوازی و نەتەوەیی لای بارزانیەكان، بەڵكو شۆڕشی یەكەمی بارزان بووە هۆی دەركەوتنی چەندین سەركردەی دیار لەناو بارزانیەكان، هەروەها دەرخەری ئەوڕاستیەش بوو كە خودی شێخ ئەحمەد بارزانی زۆر لێهاتوانە هەر حەوت عەشیرەتەكەی فیدراسیۆنی بارزانی بەدەستەوە گرتوو و بەهیچ جۆرێك ئامادەی ژێردەستی حكومەتی عێراق- بەریتانی نه‌بوو. هەر ئەمەش بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی حكومەتی عێراقی به‌ ناچاری داوای هاوكاری و هەماهەنگی لە بەریتانیا و ئێران و توركیا بكات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌كانی بارزان. به‌گشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ‌ له‌ ده‌روازه‌یه‌ك و دوو تەوەرەی سه‌ره‌كی پێك دێت، كه‌ ئه‌وانیش دابه‌ش ده‌بن بۆ‌ سه‌ر چه‌ند باسێك، له‌وانه‌ له‌ ده‌روازه‌ دا باسی بارودۆخی سیاسی دەڤەری بارزان بەر لە ساڵی 1930 كراوە، له‌ ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌مدا باسی هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمی بەرامبەر جوڵانەوەكانی بارزان 1930-1936 كراوه‌، له‌ ته‌وه‌ره‌ی دووه‌مدا باس له‌ هەڵوێستی وڵاتان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرامبەر به‌ جوڵانەوەی بارزانیەكان 1930-1936 كراوە.






 

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

أحمد ب. ع. ., & عمر س. خ. . . (2022). هەڵوێستی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەرامبەر شۆڕش و جوڵانەوەی بارزانییەكان 1930-1936. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 3(2), 296–303. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v3n2y2022.pp296-303

Ähnliche Artikel

1 2 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.