Hauptsächlicher Artikelinhalt

ئازاد عەزیز سلێمان یوسف شەریف سەعید

Abstract

 ئەم توێژینەوەیە پوختەی هەڵێنجراوی بەشێکە لە تێزی دکتۆرا بە ناونیشانی (سیاسەت و پلانی زمان لە ڕاگەیاندندا (کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان بە نموونە)، لەم توێژیەوەیەدا تیشکۆمان خستۆتە سەر گیروگرفتەکانى بەکارهێنانی زمان لە کەناڵە ئاسمانییەکان، چونکە زۆربەی توێژەران کۆکن لەسەر ئەوەی کە لە ئێستادا زمانی راگەیاندن بە دەسەڵاتی چوارەم دادەنرێت و، کەناڵە ئاسمانییەکانش بە یەکێک لە کەناڵە هەرە سەرەکی و کاریگەرەکانی راگەیاندن دادەنرێن، و بوارێکی هەستیارە لەبەرجەستەکردنی کەتواری زمان، هەرچەندە کەناڵی ئاسمانی دیوێکی ئەرێنی هەیە، کە ئامرازێکی گرنگە بۆ بڵاوکردنەوەی زمان لە هەموو جیهاندا، هەروەها لە ڕووی هاوچەرخکردنی فەرهەنگی زمان و پاراستنی یەکگرتووی زمان و ڕێنووس و مانەوەی زمان، بەڵام دیوێکی نەرێنی دەبێت، ئەگەر لە بەکارهێنانی زمان خاوەن پلانی زمانی دروست نەبن. ئێمە گریمانە دەکەین، زمانی کوردی لە بەکارهێنانیدا لە کەناڵە ئاسمانییەکان، ڕوو بەڕووی چەندین گرفت بوبێتەوە، بەتایبەتیش بەهۆی نەبوونی رێکەوتنێکی تەواو لەسەر زمانی ستاندارد و ڕێنووسی یەکگرتوو، ئەلفبێکی دیاریکراو، لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵدەدەین تیشک بخەینەسەر ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی زمانی کوردی بوونەتەوە لەڕێگەی کەناڵە ئاسمانییەکانەوە، بەو ئامانجەی بتوانین هۆکارەکانی ئەوگرفتانە دەستنیشان بکەین.

Downloads

Keine Nutzungsdaten vorhanden.

Artikel-Details

Rubrik
Research Articles

Zitationsvorschlag

سلێمان ئ. ع. . ., & سەعید ی. ش. . (2021). زمانی ڕاگەیاندن لە نێوان گەشەی زمان و ناسنامەی نەتەوەییدا: (کەناڵە ئاسمانییەکان بەنموونە) . Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 2(1), 136–151. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v2n1y2021.pp136-151

Ähnliche Artikel

1 2 3 4 5 6 7 8 9 > >> 

Sie können auch eine erweiterte Ähnlichkeitssuche starten für diesen Artikel nutzen.