Contenido principal del artículo

ئالان حمه سعيد صالح ١ پ.ی.د. كمال عبدالله حسن

Resumen





پوختە


         سیاسه‌تى نوێى چین به‌رامبه‌ر به‌ ئاسیاى ناوه‌ند ، پاش هه‌ره‌سى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو، له‌ تێگه‌یشتنێكى قوڵه‌وه‌ بووه‌ به‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌ نه‌خشه‌یه‌كى جیۆسیاسی نوێى وێنا كردووه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ ره‌هه‌نده‌كانى ئابوورى وسیاسی و ته‌ناهى ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ چین له‌ گرنگیپێدانێكى هه‌ڵكشاودابووه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ درێژبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ رووى پێكهاته‌ى چینى له‌وناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌ به‌ ئاراسته‌ى هه‌رێمى ( سینگ یانگ )


     له‌گرنگترین هۆكاره‌كانى گرنگیپێدانى چین به‌ئاسیاى ناوه‌ند ، ده‌كرێت پوخت بكرێته‌وه‌ له‌ :


أ‌-          ترسى چین له‌ بوونى نه‌زعه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و كاریگه‌ر دروستكردن له‌سه‌ر هه‌رێمى سینگ یانگ كه‌ به‌ توركستانى رۆژهه‌لاتى ناسراوه‌ ، كه‌زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى موسولمانن، ساڵى 2003 په‌كین باسى له‌ چالاكبوونى  5 گروپى جوداخوازى ئیسلامى سیاسی ده‌كرد له‌وهه‌رێمه‌دا ، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كى روونه‌ بۆ دڵه‌راوكێی چین له‌و ناوچه‌یه‌دا . جیا له‌وه‌ش چین زیاتر له‌ 7500 كیلومه‌تر درێژى سنوورى له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌ .


ب‌-        ئاسیاى ناوه‌ ند له‌ روانگه‌ى چینه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى ووزه‌یه‌ ، كه‌پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى چینه‌ پاش ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ ئابوورییه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كانه‌ى كه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت ، ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ى چین له‌سالى 1993 چینى به‌ئاراسته‌ى هاورده‌كردنى نه‌وتدا برد . به‌باشى تێده‌گه‌ین كاتێك كه‌ بزانین له‌به‌رامبه‌ر هه‌رزیادبوونێكى به‌رهه‌مى ناوخۆیی چیین به‌رێژه‌یی 1% ، چین پێویستى به‌ به‌كارهێنانى ووزه‌ى زیاتر هه‌یه‌ به‌رێژه‌یی 0.528% .






 

Descargas

Los datos de descargas todavía no están disponibles.

Detalles del artículo

Sección
Research Articles

Cómo citar

صالح ئ. ح. س. ., & حسن ١. . . . . . . . پ. ك. ع. . (2023). ئاڵێنگاری چینی بۆ ستراتیژییه‌تی ئەمریکا لە ئاسیای ناوەڕاست لە دوای ساڵی 2001ز. Mitanni Journal of Humanitarian Sciences, 4(1), 496–512. https://doi.org/10.25156/ptjhss.v4n1y2023.pp496-512

Artículos similares

1 2 3 4 5 6 7 8 > >> 

También puede Iniciar una búsqueda de similitud avanzada para este artículo.